English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عه‌بادی داوای به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌ سه‌ربازییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات
2018-01-10 [10:02 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ھەفتانەیەدا، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بڕیاریداوە کۆبوونەوەکانی لیژنەی باڵای سەربازی لە نێوان وەزارەتی بەرگری عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام بێت.

 لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان عەبادی روونیکردەوە، کە زانیارییان لەسەر ژمارەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان نییە و ئەوان بە دوای زانیاریدا دەگەڕێن.

لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا عەبادی گوتی: "سەبارەت بە رەوشی ھەرێمی کوردستان، چەند دیدارێکمان ھەبووە، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان. فەرمانم کردووە، کە کۆبوونەوەکان لە نێوان لیژنەی سەربازی حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی ھەرێم بەردەوام بێت، لیژنەکەی ئێمە بە سەرۆکایەتی سوپا سالاری، و لیژنەکەی ئەوانیش بە سەرۆکایەتی وەزیری پێشمەرگە. شاندەکە بەرفراوانە، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی سنوور و دەروازەکان بە تەواوەتی چارەسەر بکرێت".

گوتیشی: "لەبارەی مووچە، ئێمە زانیاریمان نییە، ئەوان ناڵێن، زانیاریمان ناردووە، بەڵام ئێمە ھیچ زانیارییەکمان نییە. ‌ ئێستا بە دوای زانیاری لەسەر ژمارەی فەرمانبەران دەگەڕێین، پەنا بە خوا بە فەرمانبەران دەڵێم مووچەکانتان خەرج دەکەین، بەڵام بە رێگەی خۆمان نەک بە رێگەی ئەوان، ئێمە دەمانەوێت پابەندی دەستوور بین، نامانەوێت ھاووڵاتی سزا بدەین".





ئەم هەواڵە 1723جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad