English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیاری پاڵپشتی كردنی خۆپێشاندەرانی ئێران له‌ كۆنگرێسی ئەمریكا پەسند دەكرا
2018-01-10 [10:06 AM]

ZNA- هه‌ولێر


کۆنگرێسی ئەمریکا بڕیاری ژمارە ٦٧٦ پەسەندکرد کە لەلایەن کۆمیتەی کاروباری دەرەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەران پێشکەشکرابوو بۆ پاڵپشتیکردن لە خۆپیشاندەرانی ئێران، خاڵە سەرەکیەکانی بڕیارەکە بریتین لە:

١- واڵاکردنی بوار بۆ ھەموو  سەرچاوە و دەزگا میدیاییەکان لە ئەمرییکا و ھاندانیان بۆ دەستپێکردنی بانگەشە و پاڵپشتی لە خۆپیشاندەران و گەیاندنی دەنگیان بە جیھان.

٢- دابینکردنی رێگای تایبەت بۆ پەیوەندیکردنی دەنگی ئازادیخوازانی سەرشەقام لە ئێران بە جیھان.

٣- کارکردنی دامودەزگا ھەواڵگرییەکانی ئەمریکا لەسەر ھاندانی دەنگە ئازاکانی ئازادیخواز لە ئێران بۆ چڕترکردنی ھەوڵەکانیان لەبارەی لادانی سوپای پاسداران لە بودجەی گشتی ئێران و نەھێشتنی گەندەڵییەکانی دەسەڵات لە بواری ئابووری.

٤- داواکردن و ھاندانی ئەمریکا بۆ کۆمپانیا جیھانیەکانی تایبەت بە بوارەکانی گەیاندن و سەتەلایت و ئەنتەرنێت بۆ قبوڵنەکردنی داواکانی ئێران لە راگرتن و سنووردارکردنی خزمەتگوزارییەکانیان لە ئێران بۆ ئەوەی پەیوەندی ھاووڵاتیانی ئێران بە جیھانەوە نەپچڕێت.

رۆژی ٢٨/١٢/٢٠١٧، خۆپێشاندان لە چەند شارێکی ئێران دژی حکومەت دەستیپێکرد، دواتر خۆپێشاندانەکان فراوان بوون و زۆربەی شارەکانی ئێران و بەشێک لە شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستانیشی گرتەوە، خۆپێشاندەران لە پاڵ داواکاری خزمەتگوزاری و بێکاری، درووشمیان دژی دەسەڵاتدارانی ئێران بەرزکردەوە و داوای رووخانی دەسەڵاتی وڵاتەکەیان دەکرد، بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە حکومەتی ئێران تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پەخشی سەتەلایتی لە وڵاتەکە راگرت، ھاوکات لە خۆپێشاندانەکانی ئێران چەندین کەس کوژران و برینداربوون.





ئەم هەواڵە 793جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad