English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان بناسه‌
2018-01-10 [10:12 AM]

ZNA-هه‌ولێر


جیف بیزۆس، دامەزرێنەری کۆمپانیای "ئەمازۆن" و ھاوکات کە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەو کۆمپانیایەیە، لەریزبەندی پێشەوەی دەوڵەمەندترین پیاوانی جیھانە.

بەگوێرەی ئاژانسی نێودەوڵەتی بلۆمبێرغ، تا سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ سەروەتی گشتی بیزۆس گەیشتۆتە "١٠٥.١" ملیار دۆلار، جگە لە خاوەندارێتی بیزۆس بۆ ئاژانسی گەردوونی "Blue Origin" و خانەی "The Washington Post" بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە.

دوای بیزۆس، بێل گیتس، دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە پلەی دووەمی دەوڵەمەندانی جیھاندایە و سەروەتەکەی دەگاتە "٩٣.٣" ملیار دۆلار. پلەی سێیەمیش بەر وارن بافێت، کەسێکی وەبەرھێنەر کەوتووە و سەروەتەکەی بە "٨٧.٢" ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت. دواتریش مارک زۆکەربێرگ، دامەزرێنەری کۆمپانیای فێیسبووک بە خاوەندارێتی بۆ "٧٧.٥" ملیار دۆلار، پلەی چوارەمی بەرکەوتووە. پێنجەم دەوڵەمەندی جیھانیش ئەمانیسۆ ئۆرتیگای سەرۆکی پێشووی "Inditex"ـە و سەروەتەکەی دەگاتە "٧٦" ملیار دۆلار.

تا ٩ی ئەم مانگە، نرخی تەنھا پشکێکی "Amazon.com" گەیشتۆتە ١٢٤٦ دۆلار، کە ئەمەش بەرزییەکی مێژووییە لە سەکۆی ئەلیکترۆنیدا و، بیزۆس نزیکەی ٧٩ ملۆن پشکی تێدا ھەیە.

بۆ یەکەم جار لە مانگی تەممووزی ساڵی ٢٠١٧ بیزۆس بوو بە دەوڵەمەندترین پیاوی جیھان، کاتێک گۆڤاری فۆربس سەروەتەکەی بە "٩٠.٦" ملیار دۆلار خەمڵاندبوو.

ئاژانسی نوفوستی بڵاوی کردۆتەوە، لەماوەی تەنیا شەش مانگدا، سامانەکەی بیزۆس ١٥ ملیار دۆلار زیادی کردووە.





ئەم هەواڵە 17386جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad