English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاشكرا كردنی زيانێكى پێشبينى نه‌كراوى جگه‌ره‌كێشان
2018-01-10 [10:14 AM]

ZNA- هه‌ولێر


زانایانی زانکۆی ئومیۆی سویدی گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە سەرەڕای ھەموو زیانەکانی دیکەی، جگەرەکێشان زیانێکی شاراوە و مەترسیداری لەسەر تەندرووستی مرۆڤ ھەیە.

پرۆفیسۆر ئەرکان سەید نوور، یەکێکە لەو شارەزایانەی بەشداری لە توێژینەوەکە کردووە و رایگەیاندووە، لە توێژینەوەکەدا ٣٣٢ ھەزار ھاووڵاتی جگەرەکێشی سوید لە نێوان ساڵی ١٩٨٧ تا ٢٠١٧ خراونەتە ژێر چاودێرییەوە.

گوتیشی: لە ماوەی ئەو ساڵانەدا بەردەوام دۆسییەی تەندرووستی ئەو کەسانە لە ژێر چاودێریدا بووە.

روونیشیکردەوە، دوای کۆتایھاتنی توێژینەوەکە بۆیان دەرکەوتووە، کە جگەرە کێشان ریچکەی دڕکەپەتک لە بڕبڕەی پشتتدا بەرتەنگ دەکاتەوە.

ھەروەھا توێژینەوەکە دەریخستووە، ئەو کەسانە رۆژانە ١٥ جگەرە زیاتر دەکێشن، بە رێژەی ٤١ لە سەدا مەترسی تووشبوونیا بە پشتئێشان و کێشە لە بڕبڕەی پشت بۆدرووست دەبێت. ئەوانەشی لەو ژمارەیە کەمتر دەکێشن مەترسی تووشبوونیان ٣١ لە سەدایە.

زانایانی سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێن: ھۆکاری ئەو مەترسییانە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی پەیوەندی لە نێوان نیکۆتین و گەیشتنی خوێن بۆ کەناڵی دڕکە پەتک و ئەوەش وا دەکات رێچکەکە یان کەناڵەکە بەرتەنگ ببێتەوە و بە تێپەڕبوونی کات فشاری لەسەر درووست بێت و مرۆڤ تووشی ئازارێکی توند بکات.

سەرچاوە: RT ی عەرەبی.





ئەم هەواڵە 7084جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad