English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرکردەیەکی هەدەپە دەستی لە کاری پارتەکە و سیاسەتیش کێشایەوە
2018-01-10 [10:37 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بەھۆی درووستبوونی گرژی لەنێو پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) لەسەر وتەیەکی، سەرکردەیەکی ئەو پارتە دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە پارتەکەی و سیاسەتیش ڕاگەیاند.

 دوێنێ سێشەممە ٩-١-٢٠١٨، حەسیب کاپڵان، سەرکردەی ھەدەپە کە دوو خول ئەندامی پەرلەمانی تورکیا بووە، ئاماژەی بەوە کردبوو کە ”با ھیچ تورکێک چاوی لەوە نەبێت جێگەی سەڵاحەدین دەمیرتاش بگرێتەوە“.

ئەم قسەیەشی وەک ئاماژەیەک بۆ سڕڕی سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری ھەدەپە کردبوو کە بە ڕەگەز تورکە و لە ڕیزەکانی ھەدەپە دایە. ئاماژەشی بەوە دابوو کە ”با سڕڕی سورەیا ئۆندەر بچێ فیلم بەرھەم بھێنێت“.

لە بەرامبەر ئەو قسانەدا سڕڕی سورەیا ئۆندەر ئاماژەی بەوە کرد: ”من ھیچ جارێک چاوم لە شتێکی لەم جۆرە نەبووە، پێشتر ئەو داوایەم لێ کراوە، بەڵام ھەمیشە گوتوومە با کەسانی باشتر ببنە ھاوسەرۆکی ھەدەپە“. قسەکانی حەسیب کاپڵانیشی بە ”نەژادپەرستی“ وەسف کرد.

ھەر دوێنێ پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) بە فەرمی وەڵامی قسەکانی حەسیب کاپڵانی دایەوە و ڕای گەیاند کە ئەو قسانە لەگەڵ عەقڵیەت و بۆچوونی ھەدەپە ناگونجێت.

دوای ئەو کاردانەوانەی بەرامبەر بە لێدوانەکانی دروست بوون و ئەگەری ئەوەش درووست بوو کە ھەدەپە ئەندامێتیی کاپڵان بوەستێنێت، حەسیب کاپڵان بە فەرمی ڕای گەیاند کە ئەو دەست لە ھەدەپە و تەنانەت دەست لە سیاسەتیش بەردەدات و واز دەھێنێت.





ئەم هەواڵە 937جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad