English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چاوشئۆغڵو: بۆ چاره‌سه‌ركردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا سەردانی عەبادی دەکەم
2018-01-10 [10:40 AM]

ZNA-هه‌ولێر


مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایدەگەیێنێ، داواکاری ھەیە بۆئەوەی تورکیا نێوەندگیری لەنێوان ھەولێر و بەغدا بکات، بۆیە لە ٢١ ی ئەم مانگەدا سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا تاوتوێدەکات.

چاوشئۆغڵو بەپێویستیزانی بەغدا و ھەولێر بگەنە رێککەوتن و گوتی: "کورد مافی لە دەستووری عێراقدا ھەیە، بۆیە پێویستە پابەندی دەستوور و دەستبەرداری گۆڕینی سنوورەکان بێت".

وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتیشی: "بەھەموو شێوەیەک پشتیوان دەبین لە بەھێزبوونی پێگەی عێراق لە ناوچەکەدا، ھەروەھا ھەرکاتێک ھەولێر پابەندی دەستووری عێراق بوو، پشتیوانی دەبین". جەختیشی کردەوە کە ھەڵوێستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی بۆچوونی دادگای فیدراڵی ئەرێنی بووەک کە ھەموو دەرھاویشتەکانی گشتپرسی ھەڵوەشاندەوە.





ئەم هەواڵە 1477جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad