English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال بە محەممەد سەڵاح وەڵامی گرێبەستی کۆتینیۆ دەداتەوە
2018-01-10 [02:07 AM]

ZNA-هه‌ولێر


دەستەی کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت گرێبەستێکی گەورە واژۆبکات، دوای ئەوەی یانەی بارسێلۆنای رکابەری گرێبەستێکی بە ١٤٢ ملیۆن پاوەند لەگەڵ فیلیپێ کۆتینیۆ، یاریزانی پێشووی لیڤەرپوول ئەنجامدا.

جیانلوکا دی مارزیۆ، رۆژنامەڤانی بەناوبانگی ئیتاڵی رایگەیاندووە، ریال مەدرید دەیەوێت بە گرێبەستێکی گەورە وەڵامی بارسێلۆنا بداتەوە، کە ئەویش ھەر لە لیڤەرپوولەوە دەبێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاندووە، ریال مەدرید گرنگی بە تواناکانی محەممەد سەڵاح، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول دەدات و دەیەوێت ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی و بۆ ئەمەش دەستەوارەیەکی گەورەی ئامادەکردووە و دەیەوێت بە گواستنەوەی یاریزانە میسرییەکە وەڵامی گرێبەستی کۆتینیۆ بداتەوە.

جگە لە سەڵاح لە ماوەی رابردوودا راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان ناوی ئیدین ھازاردی بەلجیکی، ئەستێرەی یانەی چێڵسییان بە یانە ئیسپانییەکەوە بەستووەتەوە، دوای ئەوەی یاریزانەکە چەندنجارێک نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە لەندەنییەکە رەتکردەوە و چاوەڕێی ریال مەدریدە.

رووداو





ئەم هەواڵە 940جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad