English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... رێگری لە  بردنە دەرەوەی ئاردی بایەعی دەکرێت
2018-01-10 [02:14 AM]

ZNA - هەولێر


 

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، ئاشكرای كرد، بەمەبەستی جێگیرکردنی نرخی ئارد، رێگری لە ناردنە دەرەوەی ئاردی بایەعی دەکرێت، و قائیمقامییەتی سلێمانیش رێکار و رێو شوێنی پێویست لەو بارەیەوە دەگرێتەبەر.

گۆران قادر علی سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی سلێمانی رایگەیاند، لە پێناو پاراستنی نرخی ئارد بە شێوەیەکی جێگیر لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی لە رێگەی لیژنە کانیانەوە بەدواداچوون و کاری پێویست ئەنجام ئەدەن بۆ رێگریکردن لە  بازرگانی کردن و گواستنەوەی ئاردی بایەعی لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر و وتیشی ئامانجمان لەم کارە رێگریکردنە لە بەرزبوونەوەی نرخی ئاردی بایەعیە لە بازارەکانی شاری سلێمانی و رێوشوێن و مامەڵەی یاساییش لەگەڵ ھەموو ئەو کەسانەدەکرێت کە کاری لەوجۆرە ئەنجام ئەدەن.

قائیمقامییەتی سلێمانی لە رێگەی لیژنە ھاوبەشەکانەوە کە پێکھاتوون لە ٢٢ لیژنە لە ئێستادا، کاری بەدواداچوون و چاودێریکردن بۆ بازار و شوێنە گشتییەکانی شاری سلێمانی ئەنجام ئەدەن، و رێنمایی پێویستیان پێ ئەدەن و ئامانجیشیان خزمەتکردنی زیاتری ھاوڵاتیانە.

 

 

 





ئەم هەواڵە 1342جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad