English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆك كۆمار و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان باس له‌ په‌یوندییەکانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ن
2018-01-10 [02:29 AM]

ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆک کۆماری عێراق فوئاد مەعسوم لە بەغدا له‌گه‌ڵ یان کۆبیچ نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق كۆبووه‌وه‌ و باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا.

لە دیدارەکەدا رۆڵی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ یارمەتیی و هاریکاریکردن لە قۆناغی داهاتودا بە تایبەتیی لە گەڕانەوەی ئاوارەبووەکان و هەڵبژاردنەکاندا تاوتوێکرا.

سەبارەت بە گۆڕانکارییە سیاسییەکان و پەیوەندیی نێوان حکومەتی فیدراڵیی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و کێشە هەڵپەسێراوەکانی نێوانیان بیروڕاش ئاڵوگۆڕکرا.

فوئاد مه‌عسوم رەچاوکردنی وادە دەستورییەکانی بۆ هەڵبژاردنەکان به‌ پێویست زانی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری خزمەتگوزاریی بۆ تەواوی ناوچە تازە رزگار کراوەکان و دابینکردنی کەش و هەوای لەبار بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی هەڵبژاردندا به‌گرنگ زانی.

لای خۆیەوە کۆبیچ پشتیوانیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانی بۆ عێراق لەرێی پێشکەشکردنی یارمەتیدانی پێویستی عێراقییەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کۆسپانەی دێنە بەردەم بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکان لەوادەی خۆیاندا دووپاتکردەوە.

ئاماده‌یی ده‌ربڕی یارمەتی لایەنە سیاسییەکان بدات بۆ ئه‌وه‌ی دیالۆگێکی تۆکمە ده‌ست پێ بكه‌ن کە کۆتایی بە هەمو کێشە هەڵپەسێراوەکان بهێنێت.





ئەم هەواڵە 826جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad