English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیبڕا مان یونایتد تووشی کێشەیەکی گەورە دەکات 
2018-01-10 [03:48 AM]

ZNA- ھەولێر 


زڵاتان ئیبراھیمۆڤیج ئەستێرەی یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی بڕیاریداوە پێش کۆتایی ھاتنی بۆندەکەی شەیتانە سوورەکان بەجێ بھێلێت . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی , ئیبراھیمۆڤیج نایەوێت چی دیکە وەک شوێنگرەوەی لۆکاکۆ یاری بکات لەبەر ئەمە بڕیاریداوە لە ماوەی داھاتوو یانەی مانشستەر یونایتد جێ بھێلێت . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , ئیبڕا بڕیاریداوە رووبکاتە خولی چینی یا خولی ئەمەریکی , چونکە لەم دوو خولە دەتوانێت بەشێوەی سەرەکی یاری بکات و داھاتێکی باشیشی دەست دەکەوێت . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , بەرپرسانی یانەی مان یونایتد بیر لەوە دەکەنەوە گرێبەست لەگەڵ یاریزان ئەندریا بیلۆتی ھێرشبەری یانەی تۆرینۆ مۆربکەن بۆ ئەوەی ببێتە شوێنگرەوەی ئیبراھیمۆڤیج . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 640جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad