English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەلال عەبدول: بڕیاری دوورخستنه‌وه‌م هیچ سه‌نگێكی نییه‌
2018-01-10 [04:14 AM]

ZNA - هەولێر


ئه‌مڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی قەزای خورماتوو به‌ ئاماده‌بوونی 12 ئه‌ندام کۆبووەوە، به‌كۆی دەنگ شەلال عەبدول قایمقامی خورماتوویان دوورخسته‌وه، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زاكه‌ ده‌ڵێت، بیانووی لادانی شەلال عەبدوول دەوامنەکردنیەتی لەدوای رووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەرەوە، به‌ڵام پاكتاوی ره‌گه‌زی دژی كورد گیراوه‌ته‌ به‌ر، شه‌لال عه‌بدولیش ده‌ڵێت، لای من ئەو بڕیارە هیچ سەنگێكی نییە.

کەمال گلی، ئەندامی ئەنجوومەنی قەزای خورماتوو، بیانووی لادانی شەلال عەبدوول دەوامنەکردنیەتی لەدوای رووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەرەوە، لەکاتێکدا هەمووان دەزانین سیاسەتی پاکتاوی رەگەزی لە خورماتوو دژ بە کورد گیراوەتەبەر.

وتیشی، تورکمانەکان حەسەن زەین عابدینیان کاندیدکردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی قایمقامی خورماتوو و بەنیازن لە کۆبونەوەیەکی دیکەدا بیخەنە دەنگدانەوە.

لای خۆیه‌وه‌ شەلال عەبدول رایگیاند، بڕیارەکە لەژێر گوشاردا بووە، ئەندامی ئەنجوومەنی قەزا هەبووە لەژێر گوشار ‌و هێزی چەك براوەتە كۆبوونەوە، بۆئەوەی نیسابی یاسایی تەواوبكەن و بڕیاری دوورخستەوەم بدەن، بۆیە لای من ئەو بڕیارە هیچ سەنگێكی نییە.

عه‌لدول باسی لەوەش كرد، بە دوو شێواز سكاڵا لە دژی ئەو بڕیارە تۆماردەكات، سەرەتا لە ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین ‌و دواتریش لە دادگای ئیداری بەغدا.

روونی كرده‌وه‌، بەدڵنیاییەوە بڕیاری دوورخستنەوەم هەڵدەوشێتەوە.

ئەنجوومەنی قەزای خورماتوو لە 21 ئەندام پێکهاتووە كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیان بە بەشدای 12 ئەندام بووه‌، ئەندامە بەشداربووەکان (7 تورکمان و 5 عەرەب)  بوون و سەرجەمیشیان دەنگیان بە دوورخستنەوەی شەلال عەبدول داوە.

 

رووداو





ئەم هەواڵە 934جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad