English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەسارەی (زەوی دووەم) دۆزرایەوە , مرۆڤ دەتوانێت لەسەری بژییت 
2018-01-10 [05:32 AM]

ZNA- ھەولێر 


دوای چەندین ساڵ گەڕان بە دوای ھەسارەیەک کە ھاوشێوەی زەوی بێت , فەلەکناسان بە شێوەیەکی فەرمی رایانگەیاند ھەسارەیەکیان دۆزیووەتەوە کە دەکرێت پێی بگوترێت (زەوی دووەم) . 

ئەم ھەسارەیە ناونراوە (برۆکسیما بی) لە زۆربەی خەسڵەتەکانی ھاوشێوەی زەوییە و جیاوازە لەھەموو ئەو ھەسارانەی پێشووتر دۆزراونەتەوە . 

زانایان دەڵێن , ھەسارەی برۆکسیما بی چەندین تایبەتمەندی لە خۆیەوە دەگرێت کە ئاماژەن بۆ بوونی ژیان لەسەر ئەم ھەسارەیە و قەبارەکەشی ھاوشێوەی قەبارەی زەوییە و بەپێی توێژینەوەکە پێدەچێت ئاو لەسەر ئەم ھەسارەیە ھەبێت . 

ھەسارەی برۆکسیما بی لە ئەستێرەی برۆکسیما سەنتۆری نزیکە ئەم ئەستێرەیەش نزیکترین ئەستێرەیە لە زەوی و ماوەی چوار ساڵی رووناکی لە ئێمە دوورە و پلەی گەرمی سەر ھەسارەی برۆکسیما بی لەنێوان (٣٠ – ٩٠ ) پلەی سلیلیزییە و ئەمەش کەشێکی نموونەییە بۆ بوونی ژیان لەسەر ھەسارەکە . 

زانایانی فەلەکناسی ھیواخوازن نەوەکانی داھاتوو بتوانن رێگەیەک بدۆزنەوە بۆ ئەوەی بتوانن گەشت بۆ ھەسارەی برۆکسیما بی بکەن و بۆ ئەوەی ئەو بەڵگەیان دەست کەوێت کە ئایا ژیان لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر ھەیە یاخود نا. 

 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / پێگەی سیدتی 
 





ئەم هەواڵە 13567جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad