English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ موسڵ ژماره‌یه‌ك پۆست له‌ كورد سه‌نراوه‌ته‌وه‌
2018-01-10 [05:35 AM]

ZNA - هەولێر



ئه‌ندامێكی كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ ئاشكرای كرد، هه‌وڵ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کورد لە پۆستە ئێدارییەکانی پارێزگای مووسڵ و دەوروبەری دوور بخەنەوە، وتیشی، پلانیشیان هەیە ئەو پۆستانەی  لە نێو مووسڵیش لە دەستی کورددا ماون بگۆڕن.

سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ، بەرکات شەمۆ، رایگه‌ند، یەکێک لە هەوڵەکان ئەوە بوو، کورد لە پۆستە ئێدارییەکانی پارێزگای مووسڵ و دەوروبەری دوور بخەنەوە، ئەوەتا تا ئێستا نزیکەی ١٠ پۆست لە دەست کورد دەرهێنراون.

وتیشی، بە کەیفی خۆیان پۆستەکان دەگۆڕن و 'تەنیا لە شنگال ٤ پۆست گۆڕاون، بەڵام لای ئێمە هیچ شەرعیەتێکیان نییە و خەڵکیش مامەڵەیان لەگەلدا ناکەن، چونکە ئەو پۆستانەی پێشتر شەرعیەتیان ماوە و دەمێنێ، هەڵبەتە پلانیشیان هەیە ئەو پۆستانەی  لە نێو مووسڵیش لە دەستی کورددا ماون بگۆڕن.

شەمۆ گوتیشی، زانیاریی هەیە کە بەرێوبەری وەبەرهێنانی مووسڵ کە پشکی کوردە لە کارەکەی دوور بخەنەوە.

 

Kdp.info





ئەم هەواڵە 2437جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad