English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لێبوردنی نێودەوڵەتی لە گیان لەدەستدانی گوماناوی خۆپیشاندەرانی ئێران نیگەرانە
2018-01-10 [07:03 AM]

​ZNA - هەولێر


رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەكدا نیگەرانی خۆی لە گیان لەدەستدانی گوماناوی ژمارەیەك خۆپیشاندەرانی ئێران راگەیاند، و داوای روونكردنەوەی پێویست لە بەرپرسانی ئێران دەكات.

ئەمنیستی ئەنترنەشاڵ لە بەیاننامەكەیدا ئەشكەنجەدانی خۆپیشاندەران لە زیندانەكانی ئێران بە ھۆكاری گیانلەدەستدانی ژمارەیەك لە دەستگیركراوانی نارەزایەتییەكانی ئەو وڵاتە ناودەبات و داوا لە بەرپرسانی ئێران دەكات ئەشكەنجەدانی دەستگیركراوەكان رابگرێت .

ئەمنیستی داواش دەكات، لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی شەفاف بۆ روونكردنەوەی ھۆكاری گیان لەدەستدانی خۆپیشاندەرانی زیندانیی ئێران پێكبھێنرێت.

لەگەل دەستپێكی خۆپێشاندانەكانی دوو ھەفتەی رابردوو لە ئێران نزیكەی ٤ھەزار كەس دەستگیر كراون كە 3 كەسیان لە زیندان بە شێوەیەكی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.





ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad