English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە کەرکوک چەند کوردێک لە پۆستەکانیان دوور دەخرێنەوە شوێنەکانیان بە عەرەب پڕدەکرێتەوە
2018-01-10 [07:35 AM]

ZNA-ھەولێر


چەند بەرپرسێکی کورد لە کەرکوک لە پۆستەکانیان دوردەخرێنەوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە ١٦ی ئۆکتۆبەر حەشدی شەعبی بە ھاوکاری سوپای پازداران و بەشێک لە سەرکردەکانی ناو یەکێتی دەستیان بەسەر شاری کەرکوک دا گرت.

بە پێی ئەو بەدواداچوونەی ئاژانسی ھەوالی زاگرۆس کردوێتی زۆربەی ئەو بەرپرسانەی لە کەرکوک و قەزاو ناحیەکان دورخراونتەوە سەر بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانن ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر چەند بەرپرسێکی ئەو حزبە لەگەل ئەو ھێزانە رێک کەوتوبوون.

 د.ئەمیر خواکەرم قایمقامی لە کار لادراوی داقوق رایگەیاندبوو ھەندێ لە تەعریبچیەکان بەھاوکاری ئەوانەی بە زمانی توندوتیژ لەگەل خەلکی داقووق ھەلسوکەوت دەکەن بوە ھۆی ئەوەی پێنج پۆستی پشکی کورد لە دەست بدەین کە یەکێک لەوانە پۆستی قایمقامی قەزاکەیە.

ھەروەھا قایمقامی قەزای خورماتووش کە پشکی کوردبوو لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە کەسێکی تریان لە شوێنی داناوە، لە کەرکویش ١٠ دادوەری کورد لە پۆستەکانیان دورخرانەوە شوێنەکانیان بە عەرەبی سونە و شیعە پرکرانەوە.


‎ڕۆژی 18ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری سکترتێری گشتی یەکێتی لە پەیامێکدا ڕای گەیاند: “ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکووک و خورماتوو لە ئەستۆی کاڵفامەکانی ناو یەکێتی دایە”.

‎ڕۆژی 27/12/2017 جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ڕاشکاوی ڕای گەیاند: ”هۆکاری 16ی ئۆکتۆبەر ڕیفراندۆم نەبوو، بەڵکوو خیانەتی گرووپێکی نێو یەکێتی بوو“. باسیشی لەوە کرد کە ئەگەر مام جەلال لە ژیان بووایە، ئەو گرووپەی نێو یەکێتی وەک خیانەتکار سزا دەدا.

 

گۆران ھەرکی

 





ئەم هەواڵە 1300جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad