English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بومه‌له‌رزه‌یه‌ك چه‌ند شارێكی كوردستانی هه‌ژاند
2018-01-11 [10:35 AM]

ZNA-هەولێر


بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/1/2018، بوومەلەرزەیەک لە شاری سوماری نێوان پارێزگاکانی کرماشان و ئیلامی ڕۆژھەڵاتی کوردستانی دا و لە چەند ناوچەیەکی ھەرێمی کوردستان و لە عێراقیشدا ھەستی پێ کرا.

بەشی کەشناسی لە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە، بوومەلەرزەکە بە گوڕی 5.6 پلەی ڕێختەر ڕووی داوە و جگە لە سومار، لە پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان روویداوە.
 
فازڵ ئیبراهیم ، بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "ناوەندی بوومەلەرزەکە پاریزگای کرماشان بووە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بەگوڕی 5.6 پلەی ریختەر بووە ، لە باشووری کوردستانیش لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی هەستی پێکراوە". 





ئەم هەواڵە 2194جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad