English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەفەرمی بارسێلۆنا گرێبەستێکی دیکەی راگەیاند
2018-01-11 [12:46 PM]

ZNA- ھەولێر


یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەفەرمی گواستنەوەی یاری مینای، کۆڵۆمبی و بەرگریکەری یانەی پالمێراسی بەرازیلی بۆ ریزەکانی راگەیاند.

بارسا لەسەر لاپەرەی فەرمی خۆی لە تویتەری ڤیدیۆی کاتی ئامادەکردنی درێسی یاریزانەکانی بڵاوکردووەتەوە و نووسیوویەتی چاوەڕانبن.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی رایگەیاندووە، یاری مینا چەند کاژێرێک لەمەوبەر فرۆکەخانەی ساوپاوڵۆ بەرەو بارسێلۆنا بەجێھێشتووە، ٩ کاژێر و ١٥ خولەک لەنێو فرۆکە دەبێت و کاژێر ١٦:٠٠ فرۆکەکەی دەگاتە بارسێلۆنا.

دیگۆ رۆیدا، یەکێک لە رۆژنامەڤانەکانی کۆڵۆمبیاش رایگەیاندووە، یاری مینا بەرەو بارسێلۆنا رێککەوتووە بۆ بەدیھێنانی خەونی یارییکردنی بۆ یەکێک لە یانە گەورەکانی جیھان.

لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی موندۆ دیپورتیڤۆ رایگەیاندووە، گرێبەستی یاری مینا لەگەڵ بارسێلۆنا بۆ پێنج وەرز و نیو دەبێت و بەرامبەر ١١.٨ ملیۆن یۆرۆ واژۆدەکرێت، ھەروەھا ئەوەشی راگەیاندووە، یاریزانەکە یاریزانی ژمارە ٢٤ی یانەکە دەپۆشێت کە پێشتر جیرمی ماتیۆ ئەو درێسەی پۆشیووە، بەڵام ھاوینی رابردوو یانەکەی بەجێھێشت.

رووداو





ئەم هەواڵە 1228جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad