English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مریكا:هاووڵاتیانی وڵاتەکەی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ له‌ گه‌شتكردن بۆ عێراق
2018-01-11 [02:16 AM]

ZNA-هەولێر


ئیداره‌ی ئەمریکا لیستێک بڵاو دەکاتەوە و تێیدا عێراق بە دەوڵەتێکی رووخاو هەژمار دەکات.

بەگوێره‌ی هەواڵێکی ئاژانسی "فرانس پرێس“، ئەمریکا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات خۆیان لە گەشتکردن بۆ چەند وڵاتێك بپارێزن.

هەروەها، ئه‌و وڵاتانه‌شی به‌سه‌ر چوار ئاستدا دابه‌شكردووه‌. لە ئاستی چوارەمی ئاگادارکردنەوەکاندا داوا لە هاووڵاتییانی ئەمریکا کراوە، گەشت بۆ وڵاتانی عێراق، ئێران، ئەفغانستان، ئەفریقیای ناوەڕاست، لیبیا، مالی، سۆماڵ، باشووری سوودان، سووریا و یەمەن نەکەن.

هۆکاری ئەو داوایە، هەروەک ئیداره‌ی ئەمریکا ئاماژه‌ی پێداوه‌، ئەوەیە، ئەو وڵاتانە ناوچەی شەڕن لە جیهاندا و دەوڵەتی رووخاون، بەو پێیەش ئەمریکا پێی وایە دەوڵەتی عێراق رووخاوە.





ئەم هەواڵە 2584جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad