English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یاسایه‌کی نوێی عێراق، فه‌ڵه‌ستینیه‌کان نیگەران ده‌کات
2018-01-11 [05:07 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

یاسایه‌کی نوێی عێراق که‌ له‌ کۆتاییه‌کانی ساڵی ٢٠١٧ ده‌رچوو و د. فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆماری عێراق ئیمزای له‌سه‌رکرد، فه‌ڵه‌ستییه‌کانی نیگەران کردووه‌، چونکه‌ به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ڕابردووه‌وه‌ فه‌ڵه‌ستینیه‌کان وه‌ک کەسانی بیانی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت.

 

ئه‌و یاسایه‌ی که‌ له‌ کۆتاییه‌کانی ساڵی ڕابردوو سه‌رۆک کۆماری عێراق په‌سه‌ندی کرد، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسایه‌که‌ که‌ له‌ ساڵی ٢٠٠١ دا سه‌ددام حوسێن دیکتاتۆری پێشتری عێراق ده‌ریکردبوو و تیایدا فه‌ڵه‌ستینیه‌کان به‌ هاووڵاتی عێراقی هه‌ژمار ده‌کران به‌ هه‌موو ماف و ئیمتیازاته‌کانه‌وه‌.

 

له‌مباره‌یه‌وه‌ محه‌مه‌د مشێشن شاره‌زا له‌ کاروباری په‌نابه‌ره‌ فه‌ڵه‌ستینیه‌کان به‌ ئه‌لمۆنیتۆری ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ له‌مه‌ودوا ژیانی ئه‌و فه‌ڵه‌ستینییانه‌ی له‌ عێراق ده‌ژین زۆر سه‌خت ده‌بێت و پزیشک و ئه‌ندازیاره‌کانیش ناتوانن ببن به‌ ئه‌ندامی سه‌ندیکاکانی عێراق و پرۆژه‌ی کار و بازرگانی خۆیان به‌ ئازادی به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.

 

له‌ ساڵی ١٩٤٨ه‌وه‌ تا ٢٠٠٣ نزیکه‌ی ١٤٣ هه‌زار هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی له‌ عێراق ژیاون و له ‌دوای ٢٠٠٣ه‌وه‌ ژماره‌که‌ که‌م بووه‌ته‌وه‌ و ئه‌و مافانه‌یان نه‌ماوه‌ که‌ له ‌سه‌رده‌می سه‌ددام حوسێندا هه‌یانبوو که‌ زیاتر به‌ بڕیاری سیاسی بوون نه‌ک یاسایی.





ئەم هەواڵە 1216جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad