English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھێزێک بەبانووی پاراستنی ھاولاتیان ھاتوونەتە خورماتوو مالی کوردەکان تالان دەکەن
2018-01-11 [05:35 AM]

ZNA- ھەولێر


ھێزێکی عێراقی، بەبیانووی پاراستنی دۆخی ئێستای خورماتوو ھاتونەتە شارەکە، سەرچاوەیەک ئاشکرای دەکات لەگەڵ گەیشتنی ھێزەکە دەستیان بە تاڵانکاری کردووە.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11/1/2018، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە خورماتوو کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی لە چەند رۆژی ڕابردوو شاندێکی کۆمەڵایەتیی خورماتوو سەردانی بەغدا و کەربەلایان کرد و کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی عێراق و حەشدی شەعبی ئەنجام دا، بۆ خستەڕووی تاوانەکانی حەشدی تورکمانی کە لە خورماتوو دژ بە کوردەکان ئەنجامیان داوە".


سەرچاوەکە ئاشکرای کرد، دوای کۆبوونەوەکە بەرپرسانی حکوومەتی عێراق بڕیاریانداوە بۆ ڕێگە گرتن لە کردەوەکانی حەشدی تورکمانی لە خورماتوو، بڕیاری ناردنی (ھێزێکی بەرپەچدانەوەی خێرای)ی سەر بە حکوومەتی عێراقن، بنێرن و دوێنێ چوارشەممە ئەو ھێزە گەیشتنە خورماتوو و لەگەڵ گەیشتنی ھێزەکە بە خورماتوو، دەستیان بە تاڵانکردنی ماڵە کوردەکانی گەڕەکی برایەتی کردووە.

 

دوای داگیرکردنی خورماتوو لەلایەن میلیشیاکانی حەشی شەعبییەوە، ئەو چەکدارانە دەستیان بە ئەنجامدانی کردەوەی توندوتیژی دژ بە ھاووڵاتیانی خورماتوو کرد و دەستیان بە تاڵانکردن و تەقاندنەوەی خانووی ھاوولاتییانی کوردی خورماتوو کرد.

 

ڕۆژی 16 ئۆکتۆبەری 2017، حەشدی شەعبی و چەند میلیشیایەکی دیکە، بەڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکار، پەلاماری کەرکووک و خورماتوو و خانەقینیان دا و دەستیان بە سەردا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کرد و نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون.





ئەم هەواڵە 3226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad