English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی؛ ھاوڵاتیان لە بەکارھێنانی جۆره باسترمەیەک ئاگادار دەکرێنەوە
2018-01-11 [05:53 AM]

ZNA- هەولێر


 

باسترمە، ئەو گۆشتی قیمەکرا و ئامادەکراو بە تام و بۆنی تایبەت، لەلایەن کارگەی خواردەمەنیەوە و لەزەرفـی تایبەت ئامادە دەکرێت بە بەکارھێنەرانی دەفرۆشرێت، ماوەیەکە بەشێک لە گۆشتفرۆشەکانی سلێمانی ئامادەی دەکەن، سەرۆکی لیژنەی دوو رایدەگەیەنێت دروستکردنی لەدەرەوەی کارگەی خواردەمەنی سەرپێچیکردنە.

 

شۆرش کەمال، سەرۆکی لیژنەی دووی سەربەلیژنە ھاوبەشەکان ووتی: بەشێک لە گۆشتفرۆشەکانی شاری سلێمانی باسترمە دروستدەکەن لەگەڵ ئەوەی رێگە پێدراوونیە، مەرجە تەندروستیەکانیشی تێدا رەچاوناکرێت، و پێویستە لە کارگەی ئامادەکردنی خواردەمەنی بەرھەم بھێنرێت.

 

 سەرۆکی لیژنەی دوو ووتیشی: لەدروستکردنی باسترمەدا، زەرفـی تایبەت بەو خواردەمەنیە بەکاردەھێنرێت، بەڵام گۆشتفرۆشەکان ریخۆڵەی ئاژەڵ لەبری زەرفەکە بەکاردەھێنن کە پێچەوانەی مەرجە تەندروستی و ڤێترنەریەکانە.

 

ووتیشی: لیژنەکە سەرجەم گۆشتفرۆشەکانی ئاگادارکردۆتەوە بە دروستنەکردن و بەکارھێنانی ریخۆڵەی ئاژەڵەکان، بۆیە ھەرکەسێک پابەندی ئەو بڕیارە نەبێت رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە.

 

 

نوێنەرەکەی بەرێوەبەرایەتی ڤێترنەری سلێمانی داوای لە ھاوڵاتیان و بەتایبەت بەکارھێنەرانی ئەو جۆرە خواردەمەنیە ئامادەکراوە کرد، خۆیان لە بەکارھێنانی بپارێزن و ئەو باسترمە بەکاربھێنن کە لە کارگەی دروستکردنی خواردەمەنیەکان بەرھەم دەھێنرێت.





ئەم هەواڵە 4351جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad