English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سووریا...له‌غوته‌ سه‌دان هاوڵاتی كوژراون
2018-01-11 [06:21 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌م ماوانه‌ی دواییدا لە ئاکامی پێشێلکردنی ئاگربەست و چڕکردنەوەی بۆردومانەکانی سوپای حكومه‌تی سوریا و پشتیوانەکانی بۆ سەر غوتەی رۆژهەڵات کە بەشێکن لە ناوچە ئارامه‌كان، سەدان هاووڵاتیی سڤیل کوژراون.

بە پێی ئەو زانیارییانەی لە ناوچەکەوە گەیشتوون، هەردوو قەزای دوما و حەرەستا و ناحیەکانی حەمورییە، مەرج، عەربین، سەبقا، میسرابا، مەدیەرە، زەمەلکا، جیسرین، عەین تەرما و بەیت ساوای سەر بە غوتەی رۆژهەڵات کەوتوونەتە بەر بۆردومانی قورسی سوپای سوریا و هێزه‌ پشتیوانه‌كانی.

بە پێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆکراونەتەوە لە ئاکامی ئەو هێرشانەی لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ەوە تاکو ئێستا بۆ سەر غوتەی رۆژهەڵات ئەنجام دراون، ٣٠٣ هاووڵاتی سڤیل کوژراون کە پێنجیان کارمەندانی بەرگری شارستانی بوون، هەروەها ژمارەی بریندارانیش هەزار و ٤٠٠ کەسی تێپەڕاندووە.

 

aa





ئەم هەواڵە 829جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad