English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێنه‌رێكی نه‌ینه‌وا: شانه‌ نوستووه‌كانی داعش له‌ پارێزگاكه‌ چالاك بوونه‌ته‌وه‌
2018-01-11 [07:02 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ نوێنه‌رێكی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تالب معماری ئاشكرای كرد، شانه‌ نوستووه‌كانی رێكخراوی داعش له‌هه‌ندێك ناوچه‌كانی پارێزگاكه‌ چالاكیان ده‌ستپێكردۆته‌وه‌، جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك كرده‌وه‌ی رفاندن و تیرۆریان ئه‌نجام داوه‌.

معماری له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی، دوای ئه‌وه‌ی له‌ ته‌مموزی رابردوو رێكخراوی داعش له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ته‌واوی له‌ناو بران، له‌ ئێستادا له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجای پارێزگاكه‌ دووباره‌ چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرسیتییه‌ ده‌ستیان به‌چالاكی كردووته‌وه‌.

وتیشی، بانده‌ نووستووه‌كانی داعش هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن دووباره‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ پارێزگاكه‌.  

باسی له‌وه‌ش كرد، پرۆسه‌ی جۆری كه‌ له‌سه‌ر ره‌هه‌ندی هه‌واڵگری ورد بنیات نراوه‌، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ دۆسیه‌ی شانه‌ نووستووه‌كان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی كۆتاییان پێ دێنێت.

داواشی له‌ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان و وه‌زیری ناوخۆ كرد، رۆڵی هه‌واڵگری كارا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شانه‌ نووستووه‌كانی داعش ده‌ستنیشان بكه‌ن.

له‌ ته‌مموزی 2017 حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان رزگاربوونی شاری موسڵی به‌ته‌واوی راگه‌یاند و كۆتایی به‌ ده‌سه‌ڵاتی داعش هێنا، به‌ڵام ناوه‌ناوه‌ هێرشی تیرۆرستی له‌هه‌ندێك ناوچه‌ رووده‌دات.

 

ئيخباريه





ئەم هەواڵە 1294جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad