English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا پێشبینی سەپاندنی سزای نوێ دەکات بۆ سەر ئێران
2018-01-12 [10:24 AM]

ZNA-هەولێر


 

به‌گوێره‌ى ماڵپه‌ڕى ده‌نگى ئه‌مريكا، وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا، ستیڤن منوچن وتی، پێشبینی ئەوە دەکات کە سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ سزای نوێ بسەپێنێت بەسەر ئێراندا.
منوچن وتی: " پێشبینی سەپاندنی سزای نوێ دەکەم بەسەر ئێراندا. گفتوگۆ لەسەر بابەتەکە دەکەین. پیشانمان داوە و پێم وایە دەتوانن پێشبینی سزای نوێ بکەن."
جێی ئاماژەیە سەرۆکى ويلايه‌ته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا، دۆناڵد ترامپ هەتاکو ئه‌مڕۆ هەینی ماوه‌ى له‌به‌ر ده‌سته‌ تا بڕیارێک دەربکات سەبارەت بەوەی بەردەوام بێت لەسه‌ر بەرزکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران بەپێی رێكکەوتنە ناوکییەکە یاخوود ھەر سزا کۆنەکان بسەپێنێتەوە بەسەر ئێراندا.
بەرپرسێکی ئەمەریکا رۆژی چوارشەممە وتی: "ئەگەر سەرۆک ترامپ بڕیار بدات لەسەر بەرزکردنەوەی سزاکان ئەوا بەڕێوبەرایەتییەکە رێوشوێنی نوێ دەسەپێنێت بەسەر کۆمپانیا و لایەنە ئێرانییەکاندا".





ئەم هەواڵە 1138جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad