English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئيكوادۆر ره‌گه‌زنامه‌ ده‌به‌خشێته‌ ئاسانج
2018-01-12 [10:25 AM]

ZNA-هەولێر


 

وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيكوادۆر، خاتوو ماريا فرناندا ئيسپينۆزا، رۆژى پێنج شه‌ممه‌ وتى، دامه‌زرێنه‌رى پێگه‌ى دزه‌پێكردنى به‌ڵگه‌نامه‌كان "ويكيليكس"، جۆليان ئاسانج له‌سه‌ر داواكارى خۆى له‌ مانگى ديسه‌مبه‌رى رابردوو ره‌گه‌زنامه‌ى ئيكۆادۆرى پێ به‌خشراوه‌، ئه‌وه‌شى زياد كرد كه‌ هه‌و‌ڵ ده‌دات چاره‌سه‌رێكى گونجاو بۆ كێشه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ بريتانيا بدۆزێته‌وه‌.
ئيسپينۆزا، له‌ كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا له‌ شارى كيتۆ، به‌خشينى ره‌گه‌زنامه‌ى ئيكوادۆرى به‌ ئاسانج پشتڕاست كرده‌وه‌ و وتى، كه‌ ئه‌و ترسى هه‌يه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌و وڵاتانه‌ى وه‌ك لايه‌نى سێيه‌م له‌ دۆسێيه‌كه‌ دروستى ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر ژيانى ئاسانج. 
ئه‌مه‌و وته‌بێژێك به‌ناوى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى بريتانيا له‌ كاتێكى پێشتر رايگه‌ياند، بريتانيا داوايه‌كى ئيكوادۆرى ره‌ت كردۆته‌وه‌ كه‌ سيفه‌تێكى ديپلۆماسى بداته‌ ئاسانج.
ئاسانج، ماوه‌ى پێنج ساڵه‌ په‌ناى بردۆته‌به‌ر باڵيۆزخانه‌ى ئيكوادۆر له‌ بريتانيا، كه‌ مافى په‌نابه‌رێتى پێ به‌خشيوه‌ له‌ ساڵى 2012دا.





ئەم هەواڵە 838جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad