English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
غروریەتی ئه‌و وای لێكردووه‌ بەو نەفه‌سە ته‌قلیدیەی صه‌دام حسێن مامەلە بکات
2018-01-12 [07:29 AM]

ZNA - هەولێر


شرۆڤەکارێكی سیاسی رایگه‌یاند: سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بە چاوی براوە و دوڕاو سەیری کوردستان دەکات غروریەتی ئه‌و ئێستا وای لێكردووه‌ بەو نەفه‌سە ته‌قلیدیەی صه‌دام حسێن مامەلە بکات.

کارزان شاکری شرۆڤەکاری سیاسی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: ئەو قۆناغەی ئێستا دروست بووە عەبادی لە نێو بیرکردنەوەی خەیاڵی زەروریەتی خۆیدا دەژیت لەهاوكێشە سیاسیەکاندا وا بیر دەکاتەوە کە جێگره‌وه‌ی نیە لە خۆی زیاتر ئەم غروریەیەش زیاتر بەشێکی بۆ ئەمریکی و بریتانیەکان و کۆمەلگای نێو دەوڵەتی دەگەرێتەوە، ئێستا وا خۆی هەژمار دەکات کە قارەمانی یەکەمە ولە دوای 16ی ئۆکتوبەر لێدوانەكانی عەبادی نیەتی دانوساندن و چارەسەری قەیرانی سەربازی و دارای و قەیرانی سیاسی نیە لەگەل هەرێم، ئه‌و شەری هەلبژاردن لەسەر مووچە و قوتی ژیانی هاولاتیان دەکات بەلام گەر ووردتر خوێنەوە بکرێت تا ڕاده‌یه‌ك ئەمە راستە بەلام هاوکێشەکانی هەلبژاردنی داهاتووی عێراق ئەمجارە زۆر ئاڵۆزە چۆنکە ئەو هیوایانەی عەبادی لەگەڵ ئەم لایەنانە کە لە به‌غدا ئێستا دلخۆشن بۆ ئه‌و و تاقمەکەی 16ی ئۆکتوبەر کە ئێستا عەبادی ئۆمێدی لەسەر هەلجنیون پیچەوانەکەی ڕاست دەبێت چونکە عەبادی ڕکابەری ناو ماڵی شیعە لەگەڵ یەکتر لەداهاتوو زەقترو روونتر دەبێتەوە دژ بەیەک ئەوکات خوی لەنێو مسته‌نقعێکی سیاسی  (انتخابی)خۆی دەبینێتەوه‌.

ئه‌و شرۆڤەکاره‌ سیاسیه‌ دیاریشیكرد: ئەوەی ئێستا سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق یاری سیاسی پێ دەکات بەرامبەر هەرێم ئه‌و باش لەوە تێگەیشتووە حکومەتی هەرێم لەرووی دەوڵەتداری و جوڵەی دبلۆماتی لەرووی دەستوری عێراقی  راکێشانی ڕای نێو دەوڵەتی زۆر سەرکەوتوانە هەنگاو دەنێت ئەمەش وەک خاڵێکی هیستریای سیاسی دەتوانێن بەرامبەر عەبادی سەیر بکەین کە ئەم هێزە عەقلە سیاسیەی هەرێم عەبادی تووشی هیستریای مووچەی هەرێم کردووە بۆیە عەبادی لە قولایی تەحه‌دای ئەوە دایە مل بە هەرێم کە چ بکات چونکە خۆی بە سەرکردەی سەرکەتوو و براوە دەزانێت بەڵام هاوکێشەکانی داهاتوو لەناوچەکە دەرهاوێشەی تازە گۆڕانکاری سیاسی لەڕووی چەندایەتی چۆنایەتی سیاسی دەبێنڕێت ئەم حیزبانەی لەم چەند رۆژەی پێشوو لەگەڵ پاڤێل تالەبانی لای عەبادی بوون جارێکی تر کارکردن بە نەفەسی براوە و دۆڕان لای ئه‌و توندتر بۆوە.

له‌ كوتاییدا ئه‌وه‌شی خسته‌روو: هەرێمی کوردستان لەم گەرەی دبلۆماتیدا کە بەم نزیکانە دەکەوێتە ناو گۆرانکاری گۆرەپانی سیاسی عێراق و ناوەوەی هەرێم گۆڕانکاری سیاسی و ئیداری و هەرێمی دەبێت لەگەڵ بەغدا بۆیە ئەم عێراقە لە داهاتوو بەم شێوەی ئێستا نابینڕێت گۆرنکاری 3 پارچەی عێراق پێشبینی دەکرێت لە نێوان شیعە و سونە و کورد، ئەوەی عەبادی خۆی پی زەرورەتە بۆ مانەوەی یەک پارچەی خاکی عێراق بەڵام هاوکێشەکان بە 16ی ئۆکتوبەرەوە وەهمێکی کاتی دەبێت عەبادیش مووچە نانێڕێت بۆهەرێم چونکە بە نەفەسی دوژمنانه‌ شەڕی پیشمەرگە و هەرێم و خەلکی کوردستان دەکات.

احمد غفور





ئەم هەواڵە 3109جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad