English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندێكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات
2018-01-13 [09:52 AM]

ZNA-هەولێر


بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد بکات و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق کۆببێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داھاتووی فڕۆکەخانەکان و خاڵە سنورییەکانی ھەرێم.

بەپێی زانیارییەکان شاندە حکومییەکەی ھەرێم پێکھاتووە لە کەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ و مەولود باوەمراد وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، کە بڕیارە لەگەڵ مەھدی عەلاق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و وەزیری ناوخۆی عێراق و چەند وەزیر و بەرپرسێکی دیکە کۆببنەوە.

شاندەکەی حکومەتی ھەرێم لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد پرسی بەڕێوەبردنی دەروازە سنورییەکان و کردنەوەی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی ھەولێر و سلێمانی تاوتوێ دەکەن.

دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ٢٥ـی ئەیلوولی ٢٠١٧، کە تێیدا زیاتر لە %٩٢ـی دەنگدەران دەنگیان بە سەربەخۆیی کوردستان و جیابوونەوە لە عێراق دا، حکوومەتی عێراق بڕیاری داخستنی فڕۆکەخانەکانی کوردستانی دا، وەک سزایەک بەسەر گەلی کوردستان.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 868جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad