English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بە راگەیاندنی لیستی نیشتمان بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق كارەساتێكی ترە
2018-01-13 [01:43 AM]

ZNA-هەولێر


دوای رووداوەكانی 16ـی ئۆكتۆبەر پێگەی كورد لە ناوچەداگیركراوەكانی سنوری ماددەی 140 لاواز بووە, بە راگەیاندنی (لیستی نیشتمان) بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق لە لایەن (گۆڕان كۆمەڵ و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری), بە تایبەت بۆ ناوچە كوردستانیە داگیركراوەكان, كارەساتێكی ترە.

یاد سرێشمەی چاڵاکوانی سیاسی بەئاژانسی هەواڵی زاگروسی راگەیاند: یەكەم هەناگاوی سیاسی کە هەریەكە لە (گۆڕان و كۆمەڵ و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی دادپەروەری) پێچەوانەی ئەو هەڵوێستەی پێشوتری ئەوان بوو بە تایبەت بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵ كە زۆر رەخنەیان لەو سەردانە حزبیانە دەگرت بۆ بەغدا, بۆیە هەر سەردانێكی حزبی لەسەر حسابی حكومەت و بەرژەوەندی خەلكی كوردستان لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتی حزبی راستەوخۆ كاردەكاتە سەر پێگەی كورد لە بەغدا.

سرێشمەیی، سەرەدانی كردنی ئەو لایەنانە جگە لەوەی دەرچوونە لە تەوافووقی نیشتمانی كە لە ئێستادا هەموو لایەنەكان لەو بڕوایەدان بەیەكگرتووی نەبێت ناتوانن دەنگێكی هێندە بە هێز بن داوای مافی كورد لە بەغدا بكەین بەو پەرتەوازە سیاسیەی مەترسی گەورە لەسەر ناوچە داگیركراوەكان دروستدەكات.

هەروها ئەو چاڵاکوانە دەڵێت، دوای رووداوەكانی 16ـی ئۆكتۆبەر پێگەی كورد لە ناوچەداگیركراوەكانی سنوری ماددەی 140 لاواز بووە, بە راگەیاندنی (لیستی نیشتمان) بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق لە لایەن (گۆڕان كۆمەڵ و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری) بە تایبەت بۆ ناوچە كوردستانیە داگیركراوەكان, كارەساتێكی ترە كە هیوای گەڕانەوەی كورد بۆ ئەو ناوچانە بە هێزەوە لاواز دەكات.

یاد سرێشمەی وتی، ئەوەی پێویست ئەوەبوو هەموو پارتە سیاسیە كوردستانیەكان بەیەك لیست بچنە نێو كێبڕكێی سیاسی هەلبژاردنەكانی عێراق, تەنها دەرفەتی بەردەم راگرتنی تەعریب كردن و راگرتنی حوكمی سەربازیی شارەكەیە بەسەر كوردستانیانی ئەو شارە.





ئەم هەواڵە 1717جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad