English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی په‌یه‌ده‌ كۆبووه‌وه‌
2018-01-13 [02:43 AM]

ZNA - هەولێر


شاندێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، به‌سه‌رۆكایه‌تی ماكس مارتن سه‌ردانی ناوچه‌ی ژێر كۆنترۆڵی په‌یه‌ده‌ی له‌ سووریا كرد، له‌گه‌ڵ جێگری هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده‌، ئاڵدار خه‌لیل و، به‌رپرسانی په‌یه‌ده‌ فه‌وزی یوسف و به‌دران جیا كورد كۆبووه‌وه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌ندامانی په‌یه‌ده‌ داوایان له‌ به‌رپرسانی ئه‌مریكی كرد بۆ دامه‌زراندنی سیستمی فیدراڵی له‌ سووریا، دواتر شانده‌كه‌ چووه‌ كۆبانی و، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، فه‌رهاد عه‌بدی كۆبووه‌وه‌، دواتر، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ره‌ققه‌ كۆبوه‌وه‌ و، له‌باره‌ی دووباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ی شاره‌كه‌ گفتوگۆیان كرد كه‌ وێرانبووه‌.

ماكس مارتن، له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستانادا له‌نێو شاندی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مریكادا بوو كه‌ به‌ده‌ستپێشخه‌ری توركیا و رووسیا رێكده‌خرێت، به‌ڵام به‌شداری له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌دا نه‌كرد.

 

aa





ئەم هەواڵە 439جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad