English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نازم ھەرکی: باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ بودجه‌ى خۆمان له‌ نه‌وتى كوردستان دابین بكه‌ین
2018-01-13 [03:09 AM]

ZNA-ھەولێر


په‌رله‌مانتارێكى كوردستان داوا ده‌كات، له‌برى چاوه‌ڕێكردنى به‌ڵێنه‌كانى عه‌بادى بۆ خه‌رجكردنى مووچه‌، هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌ردارى عێراق ببێت و پشت به‌ ئابووریی سه‌ربه‌خۆ ببه‌ستێت.

 

نازم هه‌ركى، ئەندامی پەرلەمان كوردستان، لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕایگه‌یاند: "ئه‌وه‌ى عه‌بادى به‌رامبه‌ر به‌هه‌رێمى كوردستان ده‌یكات، نایاسایی و پێشێلكردنى ده‌ستووره‌ و ئامانج لێی سوودوه‌رگرتنه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئێمه‌ به‌ هه‌موو جیهانمان ڕاگه‌یاند، كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كات ده‌كوژێت و ئاماده‌ى گفتوگۆكان نابێت، ده‌بێت هه‌رێمى كوردستان پشت به‌ ئابووریی سه‌ربه‌خۆ ببه‌ستیت و چاكسازی له‌هه‌موو سێكته‌ره‌كان بكات، ھەروەھا باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌، بودجه‌ى خۆمان له‌ نه‌وتى كوردستان دابین بكه‌ین.

 

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "باشتره‌ له‌وه‌ى پشت به‌ به‌ڵێنه‌كانى عه‌بادى ببه‌ستین، ئه‌گه‌ر ده‌ست بكه‌ین به‌ چاكسازى و ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ش به‌ باشى هه‌نارد بكرێت، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كاندا، ده‌توانین دۆخه‌كه‌ باش بكه‌ین، بۆیه‌ باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ ده‌ستبه‌ردارى عێراق ببین".

 

نازم ھەرکی گووتیشی:‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى، له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان و پارێزگاكان، كه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ به‌و شێوه‌یه‌یش پێناچێت مووچه‌ بنێرێت، مه‌به‌ستى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌، ئه‌مه‌ش جگه‌ له‌وه‌ى ناده‌ستوورییه‌، هاوكات جێگه‌ى قه‌بوڵیش نییه‌.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 3778جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad