English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال باجی رۆنالدۆ دەدات 
2018-01-13 [03:56 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەم وەرزە لە خولی ئیسپانی لە خراپترین بارودۆخیدایە , بەشێوەیەک ئێستا ١٦ خاڵ لە دوای یانەی بەرشەلۆنە دێت کە خاوەنی پلەی یەکەم دێت. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ، رۆنالدۆ لەم وەرزە لە خراپترین ئاستی دایە و رێژەی گۆڵ تۆمارکردنی لە ھەموو وەرزەکانی دیکە کەمترە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , لەم وەرزە رۆنالدۆ لە کۆی ١١٥٦ خولەک تەنھا ٤ گۆڵی تۆمار کردوە واتا لە ھەر ٢٨٩ خولەکێک رۆنالدۆ تەنھا یەک گۆڵی لە خولی ئیسپانی تۆمارکردوە , ئەمەش خراپترین ئاستە بۆ یاریزانێکی وەک رۆنالدۆ . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , ئەم ئاست دابەزینەی رۆنالدۆ کاریگەری لەسەر ھەموو تیپەکە کردوە و وای کردوە ریال مەدرید نەتوانێت سەرکەوتن بەدەست بھێنێت و بە ١٦ خاڵ لەدوای یانەی بەرشەلۆنەی رکابەری بێت. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1411جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad