English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە دەست بەرداری یاریزانێک بوو 
2018-01-13 [04:28 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئەمڕۆ بە فەرمی دەست بەرداری یەکێک لە یاریزانەکانی بوو , دوای ئەوەی راھێنەر ڤالڤێردی داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردبوو دەست بەرداری ھەندێک یاریزان بن . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی , ھەردوو یانەی بەرشەلۆنە و یانەی باشاک شیھیری تورکی گەیشتنە رێککەوتن لەسەر گواستنەوەی یاریزان ئەردا تۆران بۆ یانە تورکییەکە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , ئەردا تۆران تا کۆتایی ئەم وەرزە بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی باشاک شیھیر دەکات و یانە تورکییەکە مافی ھەیە بۆ ماوەی دوو وەرز تۆران لەلای خۆی بھێلێتەوە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , یانەی بەرشەلۆنە لە ماوەی ئەو دوو ساڵە مافی ئەوەی ھەیە تۆران بە ھەر یانەیەک بفرۆشێت کە گرێبەستێکی باشی پێشکەش بکات , لەھەمانکاتیش یانەی باشاک شیھیر مافی ئەوەی ھەیە لە دوای کۆتایی ھاتنی ئەم شەش مانگە راستەوخۆ گرێبەست لەگەڵ تۆران مۆربکات . 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 823جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad