English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سایتێکی ئەمەریکی؛ چه‌كدارانی هه‌ڵاتووی داعش سامانێكی به‌نرخیان له‌دوای خۆیان به‌جێهێشت
2018-01-13 [04:58 AM]


سایتێكی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كرد، چه‌كدارانی هه‌ڵاتووی داعش له‌ دوای خۆیان سامانێكی به‌نرخیان به‌جێهێتشووه‌، وتیشی، ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی گه‌وره‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ بكرێته‌ ئامانج.

ئه‌و سایته‌ له‌ راپۆرتێكدا، باسی له‌وه‌ كردوه‌، چه‌كدارانی داعش ئه‌وانه‌ی‌ مۆڵگه‌كانی خۆیان له‌ سوریا به‌جێهێتشوووه‌، له‌ دوای خۆیان ژماره‌یه‌كی زۆری تۆماریان به‌جێهێشتوووه‌، ورده‌كاری زۆری له‌باره‌ی كاروباری دارایی گروپه‌ تیرۆرستكان و دۆسیه‌ب تایبه‌تی چه‌كدارانی تێدایه‌.

ئه‌و سایته‌ له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی جه‌نه‌رال جیمس جارارد له‌به‌غدا ده‌ڵێت، پارێزگاریكردن له‌ تۆماره‌كان كارێكی نایابه‌.

داعش تۆماری وردی به‌كار ده‌هێنا، له‌وانه‌ش رێنمایی و فه‌رمانه‌كانی تێدا ده‌پاراست كه‌ شێوه‌ی فه‌رمی وه‌رده‌گرت.

جیرارد باسی له‌وه‌ش كرد، شتی زۆرمان له‌باره‌ی په‌كه‌ری رێكخراوه‌كه‌ زانی، چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیان و چۆنیه‌تی كاركردنی كارمه‌ندانیان و هێنان و بردنی داهاتیان زانی، وتیشی، ورده‌كاری رێكخراوه‌كه‌ له‌به‌رده‌ست دایه‌، زانیاری زۆریان له‌باره‌ی هه‌ر تاكێكی چه‌كداره‌كانیان كه‌وتۆته‌ به‌رده‌ست.

به‌پێی سایته‌كه‌ ئه‌و تۆمارانه‌ لیستی جلشۆری جلوبه‌رگی چه‌كدارانی تێدابوو ئه‌وانه‌ی له‌نێوان عێراق و سوریا هاتوچۆیان ده‌كرد.

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ ئه‌مه‌ریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، له‌رێگه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌وه‌ توانی گه‌وره‌ سه‌ركرده‌كانی داعش بپێكێت، جیرارد وتیشی، شتی زۆر به‌نرخمان ده‌ستكه‌وتووه‌ كه‌ به‌خێرایی به‌دوایدا ده‌گه‌ڕاین ئه‌ویش لینكه‌كانیانه‌، هه‌روه‌ها تێگه‌یشتن له‌ بنیاتی رێكخراوه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیر له‌ به‌ئامانج گرتنیان بكه‌ینه‌وه‌.

پنتاگۆن رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌كی زۆری له‌ گه‌وره‌ سه‌ركرده‌كانی داعش كوشتووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌یان ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رزگاری بووه‌ و تاكو ئێستا زیندووه‌.

جارارد كه‌ فه‌رمانده‌ی فرقه‌ی كاره‌ هاوبه‌شه‌كانی تایبه‌ت به‌ پرۆسه‌ی تایبه‌ت به‌ عێراق وسووریایه‌ باسی له‌وه‌ش كرد، به‌لایه‌نی كه‌م ئه‌و كاره‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی داعش له‌ناو ببرێت.

ئاماژه‌ی به‌وش كرد، ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ شه‌ڕه‌كه‌ كۆتایی پێهاتووه‌، روونی كرده‌وه‌، پێویسته‌ له‌ فشاره‌كانمان به‌رده‌وام بین.

به‌پێی راگه‌یاندنه‌كانی پنتاگۆن، ئه‌مه‌ریكا نزیكه‌ دوو هه‌زار سه‌ربازی له‌ سوریا هه‌یه‌ له‌نێوایاندا راوێژكار و كارمه‌ندی دیكه‌ هه‌ن هاوكاری هێزه‌ خۆجێیه‌كان ده‌كه‌ن.

 

سۆمەریە





ئەم هەواڵە 4765جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad