English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا سزای نوێی لەدژی ئێران پەسەند دەکات
2018-01-13 [05:45 AM]

ZNA - هەولێر


 

گه‌وره‌ به‌رپرسێكی کۆشکی سپی ئاشكرای كرد، دۆناڵد ترامپ سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاندووە، بەڵام بۆ جاری سێیەم و کۆتایی سزا توندەکانی ڕاگرتەوە، ئەوانەی دانراون بۆ فشارخستنە سەر تاران تاوەکو دەستبەرداری بەرنامەی چەکی ناوکی ببێت، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو ڕێکەوتنەی کۆمەڵی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2015 لەگەڵ ئێراندا مۆریکرد.

 

ئه‌و به‌رپرسه‌ وتیشی، دۆناڵد ترامپ مۆڵەتی بە کۆنگرێس و هاوبەشە ئەوروپایـیەکان داوە لە ماوەی ئەم 120 ڕۆژەی دانراوەتەوە بۆ هەڵپەساردنی سزاکان، کار بۆ توندکردنی بەندەکانی ڕێکەوتنەکە بكه‌ن، ئەگەر نا ئەوا ئەمەریکا دەستبەرداری ڕێکەوتنەکە دەبێت و سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپـێنێت.

 

هاوکات وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا سزای بەسەر 14 کاربەدەست و دەزگای پەیوەست بە ئێران سەپاند، لەوانە سەرۆکی دەزگای دادوەری ئێران و بەڕێوەبەری بەندیخانەی ڕەجائی شەهر، ئەمەش بەهۆی پـێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و کۆمەککردنی بەرنامەی چەکی ئێران.

 

به‌رپرسه‌كه‌ی کۆشکی سـپی لەم بارەیەوە گوتی ئەم سزایانەی ئەمڕۆ بەشێکن لە هەوڵێکی بەرفراوان لە بەرامبەر ڕەفتارەکانی ئێران، لەوانە سەرکوتکردنی خۆپـیشاندەران، ئەوانەی لەم دوایـیانەدا بە لایەنی کەم 21 کەسیان لێ کوژران.

 

گوتیشی ئەمەریکا بێ دەنگ نابێت لە ئاست بەردەوامبوونی ڕژێمی ئێران لە پـێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و ستەمکاری. ئاماژەی بۆ ئەوە کرد سەرانی ڕژێمەکە دەکەنە ئامانج، لەوانە سەرۆکی دەزگای دادوەری، ئەویش لە بەرامبەر شێوازی مامەڵەکردنی ئەو دەزگایە لەگەڵ هاوڵاتیانی خۆیاندا.

 

voa





ئەم هەواڵە 592جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad