English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌غدا...به‌وێنه‌: دوای ئه‌وه‌ی رێگریان له‌كاره‌كه‌ی كرد، پیاوێك خۆی هه‌ڵدایه‌ ناو زێی دیجله‌
2018-01-13 [06:01 AM]

ZNA - هەولێر


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی ئه‌مانه‌ی به‌غدا رێگریان له‌زیاده‌ڕۆیی سه‌ر شه‌قامه‌كان كرد، رێگریان له‌ پیاوێكی ده‌ستگێڕ له‌سه‌ر شه‌قامێك كرد، به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ له‌سه‌ر پردی سه‌نه‌ك له‌ ناوه‌ڕاستی به‌غدا خۆی هه‌ڵدایه‌ ناو زێ و كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی، یه‌كێك له‌ كرێكاره‌كانی ده‌ستگێڕ له‌ به‌غدا له‌سه‌ر پردی سه‌نه‌ك خۆی هه‌ڵدایه‌ ناو ئاوی دیجله‌ و خۆی كوشت، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌تی به‌غدا هه‌ڵمه‌تی نه‌هێشتنی زیاده‌ڕۆیی له‌شه‌قامه‌كانی ناوچه‌ جیاجیاكانی پایته‌ختی جێبه‌جێ كرد.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێـت، روونی كرده‌وه‌، ئه‌و پیاوه‌ دوای چه‌ند خوله‌كێك له‌ هه‌ڵدانی خۆی له‌سه‌ر پرده‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا، وتیشی، پۆلیسی تایبه‌ت زێ ته‌رمه‌كه‌یان ده‌رهێنا و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادیان كرد.

 

به‌غدادلیه‌وم





ئەم هەواڵە 2398جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad