ZNA- ھەولێر
ھەرچەندە کاری سەرۆکی زانکۆ ئەوەیە پارێزگاری لە قوتابیان بکات و ئاگاداری حاڵەتەکان بێت بەڵام ھەندێک جار بارودۆخەکە لە کۆنترۆل دەردەچێت .
لە پێگە گۆمەڵایەتیەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبووتەوە کە تێیدا قاسم بەدری سەرۆکی زانکۆ کچانی خەرتووم (پایتەختی سودان) لە دوو کچە قوتابی دەدات .
کچە قوتابییەکان رێپوانێکیان لەنێو زانکۆکە رێکخست بوو بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخەکانی خواردن لەنێو زانکۆکەیان .
قاسم بەدری سەرۆکی زانکۆی کچانی خەرتووم کەسایەتیەکی دیاری وڵاتی سودانە و بەناوبانگە بەوەی داکۆکیکارە لە مافەکانی ئافرەتان , بەڵام لەم گرتە ڤیدیۆیە بەم شێوەیە بەدەرناکەوێت .
لەمبارەیەوە قاسم بەدری رایگەیاند : یەکێک لە قوتابییە کچەکان لە دواوە لێیدام منیش لەم کاتە تووڕە بووم و ئەم ھەڵسوکەوتە خراپەم کرد و دواتریش داوای لێبوردنم لە قوتابیەکان کرد .
بنەماڵەی قاسم بەدری یەکێکن لە بنەماڵە بەناوبانگەکانی سودان وباپیری قاسم یەکەم کەس بوو ھانی کچانی دا بۆ خوێندن لە زانکۆکان و بەدامەزرێنەری زانکۆ کچانی سودان دادەندرێت .
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە / پێگەی سیدتی
ئەم هەواڵە 16912جار خوێندراوەتەوە |