English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەكاتی هاتنی ئه‌و هێزه‌ پێکدادان رویدا له‌ نێوان ئه‌وان و گرۆپێكی حه‌شدی شه‌عبی
2018-01-13 [07:51 AM]

ZNA - هەولێر


شروڤه‌كارێكی سیاسی رایگه‌یاند: ئەمڕۆ شەمە 13-1-2018 بە فەرمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی هێزێکی سەر بە بەرپەرچدانەوەی خێرای وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە تانک و چەکی قورسەوە دەچنە نێو شاری خورماتوو هۆکاری هاتنی ئەو هێزە لە ژێر گوشاری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکانە، چونکە لە ڕابردوو هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی تاوانگەلێکی قێزەوەنی جینۆساید ئاسایان ئەنجامداوە، لە سوتاتدنی ماڵان و ڕوخاندنی باڵەخانەو تاڵانکردن و دزی و کوشتنی خەلکی سڤیلی ناوچەکە، هاتنی ئەم هێزانە لەکاتێکدا هاتووە، کە ڕێکخراوی یۆنامی بۆ پرسی مافی مرۆڤ، ڕاپۆڕتی پێشێلکارییەکانی حه‌شد و سوپاو و هێزەکانی تری ملیشیا شیعەکان، دەرهەق بە هاوڵاتیانی خورماتوو، بۆ سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان و لێژنەی پەیوەست، ئامادەکردبوو، لەبەر ئەوە چ نەتەوە یەکگرتووەکان و چ کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی گوشارێکی ئەوتۆیان خستە سەر حه‌یدەر عه‌بادی، تا لە ئاست ئەو هەموو ناحەقیانەی دژ بە هاوڵاتیانی کورد و سوننە، دەکرێ چاو نەپۆشێ.

ئاراس فرحان شروڤه‌كاری سیاسی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: له‌كاتی هاتنی ئه‌و هێزه‌ پێکدادان رویدا له‌ نێوان ئه‌وان و عه‌سائیبی ئه‌هل الحق، گومان هەڵناگرێ بەشێکی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی نەک تەنها لەژێر دەستەڵاتی حه‌یدەر عه‌بادی نین بەڵکو تۆسقالێک حساب بۆ بڕیارەکانیشی ناکەن، چونکە لە بنەڕەتدا عه‌سائیب و هەندێ هێزی دیکەی حه‌شد سەر بە ئێران و قاسمی سلێمانین و کار بۆ چەسپاندنی ئەجێندای ئەوان دەکەن هەر بۆیەشەوە پێکدادان درووست بووە لە داهاتووشدا کێشەکانی نێوانیان زیاتر دەبن.

ئه‌و شروڤه‌كاره‌ سیاسیه‌ گوتی: له‌كاتی هاتنی ئەو هێزەی بەرپەرچدانەوەی خێرا چوونەتە گەڕەکە کوردنشینەکان و ماڵەکان تاڵان دەکەن و کورد دەستگیردەکەن، هەروەها عەرەب و تورکمانەکانیش چەکدەکەن.

بۆ مەسەلەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی خورماتوو و دەروبه‌ری، ئاراس فرحان ئاشكراشیكرد: ئه‌وه‌نده‌ متمانه‌یان به‌و هێزه‌ نیه‌ چونكه‌ وه‌ك ئاماژه‌م پێدا له‌یه‌كه‌م روژ له‌كاتی هاتنیان ده‌ستكرا به‌ تالان كردن و ده‌ستگیركردنی كورده‌كان پێویسته‌ گرەنتی پاراستنی گیانیان لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عیراقەوە بدرێ و قەرەبووی زیانەکانی هاوڵاتیان بکرێتەوە و داوای لێبوردنیش لە خەلکی ئەو ناوچانە بکات، کە لەدوای 16 ئۆکتۆبەرەوە کەوتوونەتە دەستی هێزە عیراقیەکان، چونکە وەک ئاماژەم پێدا ئەوانە تاوانی نامرۆڤانەی دوور لەهەر بەهاو پڕەنسیپێکی مروڤایه‌تی و ئەخلاقی ئەنجامداوە ئه‌مه‌ له‌ لایه‌ك و له‌ لایه‌كیتریش خه‌لكی ئه‌م ناوچانه‌ زورینه‌ی كوردن وه‌ك خویان ده‌لێن ئێمه‌ ناگه‌رێنه‌وه‌ تا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ نه‌ گه‌رێنه‌وه‌ ناوچه‌كانمان چونكه‌ پێشمه‌رگه‌ تاكه‌ هێزه‌ كه‌ هه‌موو خه‌لكی ئه‌و شوێنانه‌ به‌ كورد و عه‌ره‌بی سونه‌ و كریستیانه‌كان به‌شێك له‌ توركمانه‌كان متمانه‌یان پێبێت ده‌یانپارێزێت.

قەزای خورماتوو سەر بە پارێزگای سەلاحەدینە، نزیكەی 100 كیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگاكەوە دوورە، پێش هاتنی داعش و هێرشی حەشدی شەعبی لە 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 رێژەی دانیشتووانی بە شارۆچكە ‌و گوندەكانییەوە نزیكەی 220 هەزار كەس بوو، كورد 55%، عەرەب 15%‌و توركمانیش 30% شارۆچكەكە پێكدەهێنن، بەهۆی هێرشی حەشدی شەعبی و سوپای عێراقیش زۆرترین زیانی بەرکەوت هەزاران خێزانی کورد لەو شارۆچکەیە ئاوارەبوون.

احمد غفور





ئەم هەواڵە 2956جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad