English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا عه‌فرینی تۆپباران كرد
هێزی توركیا له‌نزیك عه‌فرین
2018-01-14 [10:25 AM]

ZNA – هه‌ولێر


تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا كه‌ له‌ پارێزگای هاتای سنووری سووریا جێگیركراون، پێگه‌كانی په‌یه‌ده‌یان له‌ عه‌فرین تۆپباران كرد.

تۆپخانه‌كانی توركیا له‌شارۆچكه‌كانی هاسا و كرك خانه‌وه‌، لانی كه‌م 40 تۆپیان ئاراسته‌ی ناوچه‌كانی باسوفان، جینده‌ره‌، مه‌مه‌لان، مه‌سكه‌نلی و راجۆی عه‌فرین كردووه‌.

تۆپبارانه‌كان له‌پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێوه‌ ده‌ستیانپێكرد و ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ له‌هه‌ندێك له‌ گونده‌كانی سه‌رسنووری توركیاوه‌ ده‌بیستران.

دوێنێ له‌كاتێكدا سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌میانه‌ی شه‌شه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی لقی پارته‌كه‌ی له‌ ئه‌لازیغ وتاری ده‌دا، تۆپخانه‌كان ده‌ستیان به‌ تۆپبارانی په‌یه‌ده‌ كردبوو له‌ ناوچه‌ی عه‌فرین.

 

 





ئەم هەواڵە 796جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad