English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داواده‌كرێت تره‌مپ داوای لێبوردن بكات سه‌باره‌ت به‌گوته‌كانی ده‌رباره‌ی كۆچبه‌ران
2018-01-14 [10:55 AM]

ZNA – هه‌ولێر


باڵیۆزی ٥٤ وڵاتی ئەفریقا لە نەتەوە یەکگرتووەکان داوایان لە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کرد داوای لێبوردن بکات لەمەڕ ئەو گوتانەی کە سوکایەتی بەو کۆچبەرانە دەکات کە لە وڵاتانی ئەفریقا و ھەندێک وڵاتانی ئەمریکای لاتینی بۆ ئەمریکا دێن.

باڵیۆزی ٥٤ وڵاتی ئەندام لە گرووپی ئەفریقا لە نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان لە شاری نیویۆرک لەبارەی گوتەکانی ترەمپ لەمەڕ کۆچبەران ساز کرد، لە دوای کۆبوونەوەکەش راگەیەندراوێکی ھاوبەش بڵاوکرایەوە و ئیدانەی قسەکانی ترەمپ کرا.

لە راگەیەندراوەکەدا قسەکانی ترەمپ لەبارەی کۆچبەرانەوە بە "ئابرووچوون و رەگەزپەرستی" لەقەلەم درا و بە توندترین شێوەش ئیدانە کرا.

لە راگەیەندراوەکەدا داوا لە ترەمپ کراوە یان لە قسەکانی پاشگەزبێتەوە یاخود داوای لێبوردن بکات.

ھەر لە راگەیەندراوەکەدا سوپاسی گشت ئەو ئەمریکییانە کراوە کە قسەکانی ترەمپیان ئیدانە کردووە.

-باڵیۆزەکانی ئەمریکا لە ئەفریقا بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتانی ئەفریقا کران

ھەر بەھۆی قسەکانی ترەمپ لەمەڕ سوکایەتیکردن بە کۆچبەران، باڵیۆزەکانی ئەمریکا لە سنیگال و بۆتسوانا و ژمارەیەک وڵاتی دیکەی ئەفریقا بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتانە کران.

حکوومەنی ھایتی لەوبارەیەوە رایگەیاندووە "لێدوانە رەگەزپەرستییەکەی سەرۆکی ئەمریکا لە ھیچ رووێکەوە مایەی قبووڵکردن نییە".

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا لە کۆشکی سپی رەخنەی لە ھاتنی کۆچبەرانی ئەمریکای لاتینی و وڵاتانی ئەفریقا گرت و رایگەیاند: "لە وڵاتانی قێزەونڕا دێن".

 

 





ئەم هەواڵە 607جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad