English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مێسی هوشداری ده‌داته‌ ئیدارەی یانەکەی
2018-01-14 [01:41 AM]

ZNA- ھەولێر



لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە نایەوێت یانەکەی گرێبەست لەگەڵ ئانتوان گریزمان واژۆبکات و دەیەوێت ھاونیشتمانییەکی خۆی لە یانەکەدا یاریی بکات.

پێگەی دیفێنسا سەنتڕاڵی ئیسپانی  بڵاوی کردۆتەوە مێسی بە ئیدارەی یانەکەی وتووە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ گریزمانی فەرەنسی و یاریزانی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید پشتگوێ بخەن و ھەوڵی کڕینی دیبالای ھاونیشتیمانی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوس بدەن.

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزیش رکابەری لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی دەکات، راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانیش ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن کە یوڤێنتوس بەرامبەر ١٤٠ ملیۆن پاوەند ئامادەیە دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت.

دیبالا لە ئێستادا لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس دوورکەوتۆتەوەو توشی پێکان ھاتووەو لەسەرەتای خولەکە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد بەڵام بەم دواییە لە لایەن راھێنەری یانەکەوە چەند جارێک لە پێکھاتەی سەرەکی دورخرایەوە.





ئەم هەواڵە 676جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad