English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەدا مێرگەسۆری: حەیدەر عەبادی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەل ھەرێمی کوردستان یاری بە کات دەکات
2018-01-14 [02:39 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەگەر  نیازی ئەوەی ھەبوایە لە سەرەتاوە بودجەی ھەرێمی کوردستان بنێرێت لە سالی ٢٠١٤ کە بوە سەرۆک وەزیرانی عێراق بەلایەنگری کورد، ھەر ئەو کات دەی نارد پئش ئەوەی کێشەی نێوان ھەولێر  و بەغدا دروستببێت.

 

نەدا مێرگەسۆری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، لە فراکسۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەگەر  نیازی ئەوەی ھەبوایە لە سەرەتاوە بودجەی ھەرێمی کوردستان بنێرێت لە سالی ٢٠١٤ کە بوە سەرۆک وەزیرانی عێراق بەلایەنگیری کورد، ھەر ئەو کات دەی نارد پێش ئەوەی کێشەی نێوان ھەولێر  و بەغدا دروستببێت، من وەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەو بروایەدا نیم کە حەیدەر عەبادی نیەتی ھەبێت بیەوێت کە  بودجەی ھەرێمی کوردستان و مووچەی  فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بنێرێت، حەیدەر عەبادی ئەوەی دەیکات تەنھا کوشتنی کاتە بۆ چارەسەر نەکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا  تا بێگەیێنێتە کاتی ھەلبژاردنەکان و لەکاتی ھەلبژاردنەکانیش خۆی بەسەرکەوتوو ببینێت و دواتر بریار بدات، ئەوەی ئێمە دەیبینین کە حەیدەر عەبادی  نیازێکی پاکی نیە، وە نیازی پاک نەبوونیشی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە ھەر لە سەرەتای سالی ٢٠١٤ تا ئێستا یاری بە ھەستی خەلکی کوردستان دەکات، نایەوەێت نە بوودجەی  ھەرێمی کوردستان  نە مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بنێرێت.

 

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، لە فراکسۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: دۆزینەوەی بیانوو لە  لیستی مووچەی دوو وەزارەتی کوردستان، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەیەوێت یاری بە کات بکات و بە ھەستی خەلکی کوردستان بکات،  ئەگەر مەبەستی ناردنی مووچەی ئەم دوو وەزارەتە بێت بێگومان پێداچونەوەیان کردووە و شاندەکەش کە سەردانی بەغدای کردووە، ھەر شتێک کە پێویست  بوبێت بە لایەنی پەیوەندیداری عێراق باسکراوە و گووتراوە وە پێشاندراوە، بەلام ھەرجارەو بیانویەک دەدۆزێتەوە بۆ ئەم بابەتە، لەبەر نزیک بوونەوەی ھەلبژاردنەکانی عێراق داین بە ھیچ شێوەیەک بروا ناکەم حکومەتی عێراق  ھەتا حەیدەر عەبادیش نایەوەێت ئەمجامێکی کۆتای بداتە دەستی ھەرێمی کوردستان  ئەمەش تەنیا بۆ ئەوەیە کە لە ناو شەقامی عەرەبی خۆی تووشی سەرزەنشت نەبێت و نەلێن حەیدەر عەبادی لە ئەنجامی کۆتایدا ھەر دانوستاندی کرد، ئەم بابەتانەی ھەلگرتووە بۆ دوای ھەلبژاردنەکانی عێراق، بۆ ئەوەی بزانێت چۆن لەگەل ئەم بابەتە سەروکار بکات.

 

نەدا مێرگەسۆری گووتیشی: جێگرەوەی ئەم ھەموو کێشەیەو ئەوەیە کە ئێمە لەسەر پیەکانی خۆمان بوەستینەوە و چاکسازی بکەین لە ھەموو جومگەیەکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان  و ھەر بەشوێنک ھەرێمی کوردستان  کە تووشی کێشەبووین چاکسازیەکی جدی بکرێت، ئەمە وامان لێدەکات کە ھانا بۆ عێراق نە ھێنین، چونکە تا ئێستا نیەتی عێراق  دەرکەوتووە، بۆیە دەبێت حکومەتی ھەرێمی کوردستان چاو کراوەتر  و بە جدیتر کار بۆ چاکسازیەکانی خۆی بکات ھەر کێشەیەکی ھەبێت لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان چارەسەری بکات، وە یەکێکیتر لە بابەتەکان ئەوەیە کە پێویستە حکومەتی ھەرێمی کوردستان  بۆ ھەلبژاردنەکان تێپەر ببێت بۆ ئەوەی کۆتای بە کێشەکانی ناوخۆ بھێنرێن، پێویستە ھەموو لایەنە کوردستانیەکان یەک دەنگ و یەک ھەلوێستبن چ لە ناو خۆی ھەرێمی کوردستان  چ لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان، بەلام  گرنگتر لەوە ئەوەیە کە پێویستە لە دەرەوەی سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان بەتایبەت لە بەغدا  کورد یەک دەنگ بێت و گەلی  کوردستان یەک دەنگ بێت، چونکە کێشە و گرفتی زۆرمان ھەیە، بۆیە دەبێت بە یەک دەنگی و بە یەک  ریزی کاربکات لە بەغدا.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1810جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad