English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیکەرێکی پەیکەرسازێکی کورد لە شارێکی ئەڵمانیا داندرا
2018-01-14 [02:58 AM]

ZNA- ئەڵمانیا


پەیکەرێک کە بە بیرۆکە و دوست و ماندوبوونی پەیکەرسازێکی کورد لە شارێکی وڵاتی ئەڵمانیا بە ئامادەبوونی پارێزگار و جەماوەرێکی زۆری ئەو شارە بە هەموو ئول ونەتەوەکانەوە پەردەی لە سەر لادرا.

 

 

پەیکەرساز، سامان هیدایەت، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند:هاوارێک بۆ ئازادی نوێترین پەیکەری منە بەئامادەبوونی پارێزگاری شاری مۆنهایم جەماوەرێکی زۆری کوردوئەڵمانی ونەتەوەکانی تر پەردەی لەسەرلادرا، ئەم پەیکەرە بە ھاوکاری ئافرەتێکی کورد بەناوی تارا لە ئەلمانیا کە ھاوکارێکی زۆری پەنابەران دەکات دورستکراوە، ئەم پەیکەرە ماوەی دووسالی خایاند تا گەیشتە ئەوەی لە شوێنی ئامادەکراوە دابنرێت.

 

سامان هیدایەت، گووتی: پارێزگای شارەکە داوای کرد کە شتێک بکەین کە باس لە نەھامەتیەکانی پەنابەران بکات ئێمە ھاوکاری و بودجەی بۆ تەرخان دەکەین، پرۆژەکەم ئامادەکردوو خستمە بەردەستیان دوای نزیکەی سالێک بڕیارەکەیان سەندکرد لە ئەنجومەنی پارێزگا، وە دروستکردنی پەیکەرەکەش نزیکەی سالێکی خایاند تا دورستکراوە، بودجەکەشی ٢٥٠ ھەزار یۆرووی بوو تەنھا بۆ کارەکە، وە من بە خۆبەخشانە کارم کردووە، گرنگی کارەکە بۆ من ئەوە بووە کە پەیکەرەکە لەم شارە دابنرێت و مۆرکێکی کوردەواری پێوەبێت، ھەروەھا  پەیکەرەسازێکی کورد دروستی بکات.

 

ھەروەھا ئەو پەیکتر سازە گووتی: ئەم پەیکەرە باس لە ئازار و نەھامەتی و ھاواری ئاورەکان دەکات، کە بەدوای ئازادی و  ئاشتی و شوێنێکی سەقامگیردا دەگەرێن کە تێیدا بژین، ئەم پەیکەرە ناوی (ھاوارێک بۆ ئازادی) باسی خێزانێک دەکات کە بەدوای ئازادیدا دەگەرێن، ژنێک دەستی بۆ ئاسمان بەرز کردۆتەوەو ھاوار دەکات پیاوەکەش مندالێکی لەدەستە و لە سەر چۆک کەوتووە، ھەموو ژنێک لە جیھادا رەنگی دواوتەوە لەم پەیکەرە دا کە پەنابەرە وە ھەموو پیاوک و ھەموو منالێک کە ھەست بە ئازادی ناکەن، پەیکەرەکە ٣،٥م بەرزیەکەیەتی بە بناغەکەیەوە دە بێتە ٥م تەواو، لە ناو شارێکی ئەلمانیا  داندراوە، لە مەراسیمێکی گەورەدا بە بەشداری پارێزگای شارەکەو چەند کەسایەتی ناوداری تری ئەلمانیا  و چەندین پەنابەرانی کورد پەردەمان لە سەر پەیکەرەکە لادا.

 

 

دڵشاد هەرکی





ئەم هەواڵە 1279جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad