English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی پەروەردە و رێکخراوەی یونسێف لەسەر پرسی ھەڵسەنگاندن کۆبوونەوە
2018-01-14 [03:26 AM]

ZNA- هەولێر


 

ئەمڕۆ "پشتیوان سادق" وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتی پەروەردە پێشوازی لە خاتوو "ونگان گریس تاولۆ" سەرۆکی سیکتەری پەروەردە لە ریکخراوی یونسیف-عێراق و ھەر دوو راویژکار "جاسیون پینیلز" و "سیرجج گا برسک" راویژکاری پەروەردەیی لە زانکۆی کامبریج و شاندێکی یاوەری کرد.

 

مەبەستی سەردانکردنی شاندەکە بۆ لای وەزیری پەروەردە، باس لە تاوتوێکردنی سەبارەت بە دانان و داڕشتنی سیستەمی ھەڵسەنگاندنی فێرکردن لە راھێنان و گفتوگۆ لەسەر ئەم پرۆژەیە لەلایەن رێکخراوی یونسیف و پرۆگرامەکانی پەروەردەیی و ھەڵسەنگاندن لە چۆنیەتی ھەماھەنگیکردن و ھاوبەشیکردن بوو لە خزمەتکردنی زیاتری کەرتی پەروەردە و فێرکردن و بە تایبەتی لەسەر "ھەڵسەنگاندنی نیشتمانی بۆ پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە عێراق و ھەرێمی کوردستان" پرۆگرامەکانی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان.

 

لە کۆتاییدا پیشنیار کرا لەسەر ئەوەی کە زانیارییەکان سەبارەت بە پرۆژەکان لە نێوان یەکتر ئاڵوگۆر بکرێت و راپۆتێک سەبارەت بەم پرۆژیە لەلایەن وەزارەت ئامادە بکرێت بۆ دواتر لەلایەن رێکخراوی یونسیف کاری لەسەر بکرێت، ھەروەھادوای داڕشتنی سیستەمەکە ڕاھێنانی پەرەپێدانی تواناکان دەست پێ دەکات بۆ ئەوەی ئەم سیستەمە دواتر لەلایەن وەزارەتی پەروەردە خۆی بەرێوەببات.





ئەم هەواڵە 289جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad