English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دیکاپریۆ بەشداری لە فیلمێکی نوێی تارتینۆدا دەکات
2018-01-14 [04:00 AM]

ZNA – هەولێر   


ئەکتەری سینەمایی ئەمەریکی، لیۆناردۆ دیکاپریۆ، بەشداری لە فیلمێکی نوێی سینەماییدا لە دەرهێنانی کوینتین تارانتینۆدا دەکات.

 

فیلمەکە باس لە تاوانەکانی چارلز مانسۆن دەکات کە یەکێک لە ترسناکترین تاوانبارانی ئەمریکا بووە لە سەدەی 20ـدا.

 

گۆڤاری ڤارایتی ئاشکرای کردووە، لە فیلمەکەدا دیکاپریۆ رۆڵی مانسۆن ناگێڕێت، بەڵکو رۆڵی ئەکتەرێک دەگێڕێت کە چانسی دەرکەوتن و بەناوبانگبوونی نەبووە.

 

تارانتینۆ کە براوەی خەڵاتی ئۆسکارە، جگە لە کاری دەرهێنان، کاری بەرهەمهێنانیش بۆ فیلمەکە دەکات و تاوەکو ئێستا ناوی فیلمەکە یەکلانەبووەتەوە.

 

رووداوەکانی فیلمەکە لە ساڵی 1969ـدا روودەدەن کە گرووپێکی سەر بە مانسۆن چەندین تاوان لە باشووری ولایەتی کالیفۆرنیا ئەنجام دەدەن.

 

مانسۆن لە نۆڤێمبەری 2017ـدا لە زینداندا گیانی لەدەستدا، لە دوای ئەوەی بە کوشتنی نۆ کەس تاوانبارکرا بڕیاری هەتاهەتایی بۆ دەرچوو و یەکێک لەو کەسانەی کە کوشتبووی، ئەکتەری سینەمایی، شارۆن تیت بوو.

 

بڕیارە ئەم بەرهەمە سینەماییە لە ساڵی 2019ـدا لە سینەماکاندا نمایشبکرێت.





ئەم هەواڵە 415جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad