English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای پازده ساڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەردانی هیندی کرد
2018-01-14 [03:54 AM]

ZNA- هەولێر


 

"بنیامین نەتانیاهوو" سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی هیند سەردانی ئەم وڵاتەی کرد. پێش‌بینی دەکرێت، تەوەری سەرەکیی ئەم دیداره، پەرەپێدانی پەیوەندیی بازرگانیی نێوان دوو وڵات بێت.

 

ئەمه یەکەم جاره دوای ١٥ساڵ سەرۆک وەزیرێکی ئیسرائیل سردانی هیند بکات. دوایین جار "ئاریەل شارۆن" وەک سەرۆک وەزیران له ساڵی٢٠٠٣ سەردانی ئەم وڵاتەی کردبوو.

 

شەش مانگ لەمەوبەریش "نارندرا مودی" بۆ یەکەم جار وەک یەکەم سەرۆک وەزیری هیند له مێژوودا سەردانی ئیسرائیلی کرد. هەرچەنده پێشتر چەند بەرپرسی هیند سەردانی ئیسرائیلیان کردبوو بەڵام وەک سەرۆک وەزیر یەکەم جار له مێژووی هیند مودی سەردانی ئەم وڵاتەی کرد.

 

نزیەکی ٢٠٠ملیۆن موسڵمان له هیند دەژین و بۆ رەچاو کردنی کۆمەڵگەی موسڵمانانی ئەم وڵاته، بەرپرسانی هیند هەرکات سەردانی ئیسرائیلیان کردبێت، سەردانی بەرپرسانی فەلەستینیشیان کردووه بەڵام یەکەم جار بوو سەرۆک وەزیرانی هیند بێ ئەوەی سەردانی فەلەستینییەکان بکات، چووه ئیسرائیل.

 

هیند یەکێک له گەورەترین بازاڕەکانی چەک بۆ ئیسرائیله و بەرپرسانی هیند وەبەرهێنانێکی فراوانیان له بواری مۆدێرنه کردنی سیستەمی چەک و چۆڵی بەرگریان ئەنجام داوه.

 

پەیوەندیی ئابووریی نێوان هیند و ئیسرائیل له ماوەی ساڵانی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوه بینیوه به جۆرێک له ٢٠٠ملیۆن دۆلاری ساڵی١٩٩٢، گەیشتۆته ٤ملیار و ٣٩٠ملیۆن له ساڵی ٢٠١٣.

 

سەرچاوه: BBC





ئەم هەواڵە 490جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad