English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپێشاندانەکانی تونس؛ حکومەت کۆمەڵێک چاکسازیی راگەیاند
2018-01-14 [03:55 AM]

ZNA- هەولێر


 

دوای ناڕەزایی دەربڕینی خەڵکی تونس دژی بارودۆخی ئابووریی ئەم وڵاته، حکومەت زنجیرەیەک چاکسازیی کۆمەڵایەتیی راگەیاند.

 

به گوتەی بەرپرسانی تونس، حکومەت کۆمەڵێک چاکسازیی له بوارەکانی خزمەتگوزاریی تەندروستی، نیشتەجێ‌بوون و هەروەها زیاد کردنی یارمەتی به هەژاران نووسیوەتەوه و بۆ پەرلەمانی ناردووه.

 

شاری "تونس"ی پایتەختی ئەم وڵاته له چەند رۆژی رابردوو چەندین خۆپێشاندانی بەخۆیەوه بینی و دروشمی سەرەکیی خۆپێشاندەرانیش دژی نالەباریی بارودۆخی ئابووری بوو.

 

سەرەتا خۆپێشاندانەکان به شێوەی ئاشتیانه بەڕێوەچوو بەڵام دوای چەند رۆژێک توندوتیژیی لێکەوتەوه و بەهۆیەوه هێزه ئەمنییەکان زیاتر له ٦٠٠خۆپێشاندەریان دەستگیر کرد.

 

ویستی سەرەکیی خۆپێشاندەران، تەرخانی کردنی بودجەیەکی تایبەت بۆ پشتیوانی له چینی هەژار له بودجەی ساڵی ٢٠١٨ بوو.

 

خۆپێشاندانەکان بەتایبەت دوای بەرزکردنەوەی باج لەلایەن حکومەتەوه دەستی پێکرد. له هەمان کاتدا نرخی هەندێک کاڵای سەرەتایی و پێویست و خۆراک و هەروەها باجی سەر کاڵای هاورده له ساڵی نوێدا بەرز بۆوه.

 

نالەباریی ئابووری له ساڵی٢٠١١ بووه هۆی سەرهەڵدانی کۆمەڵەڵێک خۆپێشاندان له تونس که بەهۆیەوه حکومەتی ٢٥ساڵەی "زەین ئەلعابدین بن عەلی" سەرۆک کۆماری ئەم وڵاته رووخا و خۆی و خێزانی بەرەو سعوودیا رایانکرد و دوای ئەمەش بووه هۆی سەرهەڵدانی کۆمەڵێک خۆپێشاندانی بەرفراوان له زۆربەی وڵاتانی عەرەبی که به "بەهاری عەرەبی" ناوی دەرکرد و له ئەنجامدا حکومەتی قەزافی له لیبیا و حوسنی موبارەک له میسر و عەلی عەبدوڵڵا له یەمەن رووخا و له سووریا و یەمەنیش تاکو ئێستا نائارامییەکان بەردەوامه.

 

سەرچاوه: BBC





ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad