English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی؛ سەبارەت به بەکارهێنانی نێرگەلەی کارەبایی هۆشداری دەدرێت
2018-01-14 [04:47 AM]

ZNA- هەولێر


 

بەپێی راگەیەندراوێکی قایمقامیەتی سلێمانی، "بەھۆی بڵاوبوونەوە و فرۆشتنی بە مناڵی خوار ھەژدە ساڵ، لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ئاگاداری دوکان و فرۆشگای بازار و گەرەکەکان دەکاتەوە، نێرگەلەی کارەبایی بە مێرد منداڵ نەفرۆشن، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانیش رایدەگەیەنێت ھەرشوێنێک سەرپێچی بکات رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە."

 

گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت: "لەبازاردا جۆرە نێرگەلەیەک بڵاو بۆتەوە کە بەپیل و باتری کاردەکات، دوکاندارانی بازار و گەرەکەکان بە مناڵی خوار ھەژدە ساڵیان فرۆشتووە، دایکان و باوکان سکاڵایان لای لیژنەکان تۆمارکردوە."

 

سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکان وتیشی: "نێرگەلە زیانی زۆری بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ ھەیە، بەتایبەت منداڵ کە پێویستە رێگریان لێبکرێت لە بەکارھێنان، خاوەنی ھەر دوکانێک نێرگەلە بە مێرد منداڵ بفرۆشێت، رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە. "

 

ھەروەھا ئەوەشی ڕاگەیاندووە: "ھەروەھا کافتریاکانی نێرگەلە ئاگادارکراونەتەوە رێگری بکەن لە ھاتوچۆکردنی منداڵی خوار ھەژدە ساڵ و نابێت نێرگەلەی پێشکەش بکرێت، ھەر شوێنێک سەرپێچی لە رێنماییەکانی کارکردن بکات، لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکانەوە رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە.

 

گۆران قادر، داوا لە دایکان و باوکان دەکات چاودێری منداڵەکانیان بکەن، رێگریان لێبکەن لە بەکارھێنانی ئەو جۆرە نێرگەلە و لە گومانی ھەبوونی لە دوکانی گەرەکەکاندا لیژنە ھاوبەشەکانی لێ ئاگاداربکەنەوە."

 

VOA





ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad