English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێش یاری لوتکە لیڤەرپول گورزێکی کەمەرشکێنی بەردەکەوێت 
2018-01-14 [05:28 AM]

ZNA- ھەولێر 


بڕیارە ئەمشەو لە لوتکەی یارییەکانی گەڕی بیست و سێی خولی پریمەرلیگی ئینگلیزی , یانەی لڤەرپول میوانداری یانەی مانشستەر ستی بکات . 

پێش دەستپێکردنی یارییەکە ھاندەرانی لیڤەرپول ھەواڵێکی ناخۆشییان پێگەیشت ئەویش بە پێکانی یاریزان فیرجیل ڤان دیک گرانترین بەرگریکاری یانەی لیڤەرپول. 

ڤان دیک لە ماوەی گواستنەوەی زستانە بە بڕی زیاتر لە ٧٥ ملیۆن جونەیھی ئیستەرلینی لە یانەی ساوسھامپتۆن پەیوەندی بە یانەی لیڤەرپول کرد , بۆ ئەوەی یارمەتی تیپەکە بدات لە ھێلی بەرگری , بەڵام بەپێکانی ئەم یاریزانە جارێکی دیکە کێشەکانی یۆرگن کلۆب دەست پێدەکاتەوە . 

یانەی لیڤەرپول ھیواخوازە لە یارییەکەی ئەمشەو یەکەم شکست تووشی یانەی مانشستەر ستی بکات و ھەروەھا تۆڵەی یاری چوونی لێبکاتەوە , کاتێک یانەی مانشستەر ستی توانی لە نێو یاریگای ئیتیحاد بە پێنج گۆڵی خاوێن شکست بە سوور پۆشەکان بھێنێت . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 502جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad