English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژیرانە بە خۆشەویستەکەی گەیشت 
2018-01-14 [07:26 AM]

ZNA- ھەولێر 


ھیچ لەو ژیانە ئاسوودە نەبوو کە تێیدا دەژیا، چونکە ھەڵبژاردنی ھاوژینەکەی بە ویستی خۆی نەبوو، دڵی بۆ پیاوێکی دیکە لێیدەدا، ئەو چیدی نەیدەویست بە رێگایەکی نادروست درێژە بە پەیوەندییەکەی بدات، بڕیارێکی ژیرانەی دا کاتێک پەنای بۆ یاسا برد و لە رێگەی دادگاوە مرازی حاسڵ بوو. 

ئەوەی لە گۆشەی ئەم ھەفتەیەم باسی دەکەم بەسەرھاتی ئافرەتێکە کە ساڵێک لەمەوبەر شووی کردبوو، بەڵام شووکردنەکەی بە ویستی خۆی نەبوو. ئەو ئافرەتە پەنای بۆ ئێمە ھێنا بۆ ئەوەی رێگەچارەیەکی یاسایی بۆ بدۆزینەوە و رزگاری بێ لە دەستی مێردەکەی. 

ئافرەتەکە بۆی گێڕاینەوە "پەیوەندیی خۆشەویستیم لەگەڵ کوڕێک ھەبوو، یەکدیمان زۆر خۆشدەویست، بەڵێنمان بە یەکدی دابوو کە ببینە ھاوژینی یەکدی، کوڕەکە ھاتە خوازبێنیم، بەڵام ماڵەوەمان رازی نەبوون شوو بەو کوڕە بکەم، پاشان کوڕێکی خزممان ھاتە خوازبێنیم، منیش لە ترسی کەسوکارەکەم نەمتوانی داخوازییەکە رەتبکەمەوە و بە ناچاری شووم بە خزمەکەم کرد، بەڵام دڵم ھەر لەلای ئەو کوڕە بوو کە خۆشمدەویست، پەیوەندییەکەشمان ھەر مابوو. ھیچ رووی خۆم نەدەدایە ھاوژینەکەم، بەردەوام بیانووم دەگرت بۆ ئەوەی دەستبەردارم ببێ، بەڵام ئەو زۆر منی خۆشدەویست. دوو جار داوام لێکرد کە جیاببینەوە، بەڵام ئەو رەتیکردەوە، چونکە منی زۆر خۆشدەویست و دەیگوت ناتوانم دەستبەردارت بم.

ژیانێکی پڕ لە دوودڵی و راڕاییم ھەیە، وا ھەست دەکەم تاوانێکی گەورە دەکەم، مێردەکەم منی بەو جۆرە خۆشبوێ و منیش ھیچ دڵم لەلای ئەو نەبێ، زۆر نائاسوودەم چونکە ئەوەی من دەیکەم خیانەتە لە مێردەکەم. بە ماڵی باوکیشم گوتووە کە من ناتوانم لەگەڵ ئەو پیاوە ھەڵبکەم، بەڵام ئەوان دەڵێن ئارام بگرە، ئەگەر منداڵێک دروست بکەن ژیانت دەگۆڕێ و دڵت بۆ پیاوەکە دەچێ، بەڵام من دڵنیام منداڵ ھیچ لە مەسەلەکە ناگۆڕێ. ئەو کوڕەی پەیوەندیم لەگەڵی ھەیە، چەند جارێک پێشنیازی بۆ کردووم سەری خۆمان ھەڵبگرین و بڕۆین، بەڵام من حەز ناکەم ماڵی باوکم و ھاوژینەکەم شەرمەزار بکەم و خەڵک بڵێن کچی بە مێردیان رەدووکەوتووە. ئێستاش ھاتووم رێگەچارەیەکی یاساییم بۆ بدۆزنەوە بۆ ئەوەی لەو ژیانە رزگارم بێ و لە مێردەکەم جیاببمەوە". 

ئامۆژگاری ئافرەتەکەمان کرد کە ھەوڵ بدات قەناعەت بە خۆی بھێنێ، ئەو کوڕەی خۆشیدەوێ لە خەیاڵی خۆی دەربکات و پەیوەندی لەگەڵ بپچڕێنێ، چونکە ئەگەر ئاشکرا ببێ، ئەوە ھاوژینەکەی دەتوانێ تۆمەتی "خیانەتی ھاوسەرگیری" بخاتە پاڵ و سکاڵای لەسەر تۆمار بکات. بەڵام ئافرەتەکە دەیگوت ھەڵوێست و رەفتارەکانی و خۆشەویستیی مێردەکەم بەسە بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵی بژیم، بەڵام بە دەست خۆم نییە، من ھیچ دڵم بەو پیاوەوە نییە و خۆشمناوێ، ناشتوانم خیانەتی لێبکەم. 

پێدەچوو ئەو ئافرەتە کۆتایی بە ھەموو شتێک ھێنابێ، ئامۆژگاری بۆ ئەو سوودی نەبوو، بۆیە پێشنیازی بۆ کرا کە لە دادگای باری کەسی سکاڵای جیابوونەوە تۆمار بکات و داوای پاراستن بکات، ئەویش وایکرد. ئافرەتەکە بۆ ماوەیەک داڵدە درا، کاتێک ھاوژینەکەی دڵنیابوو لەوەی کە ئەوی ناوێ، لێی جیابووەوە. بەڵێننامەش بە کەسوکارەکەی پڕکرایەوە کە کاردانەوەی خراپیان بەرامبەر کچەکەیان نەبێ، ئینجا کچەکەیان رادەستکرایەوە. دوای ماوەیەک ئافرەتەکە شووی بەو کوڕە کرد کە پێشتر پەیوەندی لەگەڵی ھەبوو.

ژیلەمۆ عەبدولقادر
سەرچاوە / رووداو 





ئەم هەواڵە 9634جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad