English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ردۆغان: تورکیا هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر عه‌فرین
2018-01-14 [07:56 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی یەکشەمە ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنی سه‌ربازی دژ بە ناوچەی عه‌فرین بۆ نەهێشتنی تیرۆر لە سنوری باشوری وڵاتەکەی ئه‌نجام ده‌دات.

ئەردۆغان دەڵێت، ئەم ئۆپەراسیۆنە نوێیە درێژکراوەی هێرشە لە ناکاوەکەی ساڵی 2016 ی تورکیایە بۆ باکوری سوریا کە بە مەبەستی شەڕی دژ بە گروپی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی و ڕێگریکردن لە پێشڕەوییەکانی هێزە کوردییەکان بوو کە ئەمەریکا پشتیوانیان دەکات.

عه‌فرین لە ژێر دەستی یەپەگە دایە کە تورکیا بە گروپێکی تیرۆرستی سەر بە پەکەکەی دەزانێت، لە ئێستادا سەربازانی تورک لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە هەردوو دیوی عه‌فرین جێگیر بوون.

 

voa





ئەم هەواڵە 781جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad